|
راپورتی
8ێ
مارس ڕۆژی جیهانی ژنان!
ڕۆژی یه‌ك شه‌مه
8
مانگی مارس مه‌راسمی ڕۆژی
8ێ
مارس وه‌تا ڕۆژی جیهامی ژنان به به‌شداری کۆمه‌ڵکی زۆر له ژنان و
پیاوان له لایان رێکخراوه‌ی ژنان وکۆمه‌ڵه و هێزه سیاسییه‌کانی
کوردی شاری یوتوبوری سوێد به ریوه‌چو. له سه‌ره‌تای مه‌راسمه‌که‌دا
له لایان رێکخراوه‌ی ژنانه‌وه به شیعرێک ده‌ستی پی کرد و پاشان
به‌خیرهاتنی میوانان کرا ویه‌ك ده‌قیقه بی‌ده‌نگی بۆ رێز گرتن له گیان
به‌خت کردوانی ژنان کرا و پاشان وتاری هێزه سیاسیه‌کان پێشکه‌ش به
ئاماده بوان کرا. له ووتاره‌که‌دا ئاماژه به‌وده‌را که زۆرداری و
نامڕووۆڤایه‌تی وچه‌وساندنه‌وه، دیواری مانه‌وه‌یان ته‌نکه و هاواری
بانگه‌شه‌ی ئازادی و به هه‌نگاوی یه‌ك بوون هه‌ره‌س ئه‌هێنی و بیری
ئازادی هه‌ڵمه‌تی سه‌رکه‌وتن به ده‌س ئه‌هێنی و سه‌ر ده‌می تاریک هه‌ر
ئه‌بێ ڕۆژی رووناک به دوادا بێت هه‌ر وه‌ک چون له شورشی
8ێ
مارسدا کۆتایی به دیلی ژنان هات. ئه‌مڕۆ هه‌ر یه‌ك له ئێمه که‌م تا
زۆر پله‌کانی خوێندنی خوێندوه و کاریگه‌ری بۆ سه‌ر هزر و مانای
تێگه‌یشتنی له ژیان لادروست بووه. به‌شی دووه‌می مه‌راسیمه‌که به
گورانی و هه‌لپه‌رکێ تا درنگانی شه‌و به‌رده‌وام بوو.
کۆمیته‌ی ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵه‌ی شورشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی
ئێران
له شاری یوتوبوری سوێد.
9/3/2009



 |