|
راپورتی کردنه‌وه‌ی کنسولگری کۆماری ئیسلامی ئێران
له شاری یۆتۆبۆری سوئد!
رۆژی سێ شه‌مه‌ی
17
مانگی مارسێ
2009
کار به ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئێران به بیانوی وه‌رگرتن یا چاک
کردنی پاسپۆرت بۆ هاتوچۆ له سوئده‌وه بۆ ئێران واتا به بیانوی ئاسان
کاری بۆ خه‌ڵک کنسولگریان له برونه‌سبوو له شاری یۆتۆبۆری که
چه‌ندین پولیسی سوئدیش حیماتیان لێ ده‌کردن دانا. کاتێک خه‌ڵک پیان
زانی کومه‌لێک له خه‌ڵکی ئێران دانیشتوی شاری یۆتۆبۆری چونه به‌ر
ده‌رگای کنسولگریه‌که و ده‌ستیان کرد به شعاردان به دژی کۆماری
ئیسلامی و چه‌ند جاریش له‌گه‌ڵ ئه‌وکه‌سانه‌ی دانه‌وێست بچه‌ن بۆ
کنسولگریه‌که و پولیس روبه‌روی یه‌ک بوونه‌وه. و پولیس که سه‌گیان
پی بوو به زۆر خه‌ڵکه‌که‌یان
60
تا
70
میتر له بینای کنسولگه‌ریه‌که دور خسته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک له
کنسولگریه‌که نیزێک نه‌بیته‌وه باندرولێکی دریژیان له به‌ر ده‌م
خه‌لکه‌که راکێشا و خه‌ڵکه‌که مافی ئه‌وه‌یان نه‌بوو به‌چنه ئه‌ودیو
باندروله‌که. خه‌ڵکیش له‌لایه‌که‌وه له‌گه‌ڵ پۆلیس قسه‌یان ده‌کرد و
جینایه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامیان بۆ پولیس باس ده‌کرد که له ماوه‌ی
ئه‌و سی ساله‌دا کۆماری ئیسلامی له ئێران چه‌ندی جینایه‌ت کردووه و
چه‌نده خه‌ڵکی بی‌تاوانی به بیانوی جوراوجورزندانی کردووه و
کوشته‌وه. له لایه‌کی دیکه‌وه شعاری دژی کۆماری ئیسلامیان ده‌درا
وه‌ک مرگ بۆ کۆماری ئیسلامی و زندانیان سیاسی ده‌بێت ئازاد بن و
کۆماری ئیسلامی دیکتاتورو جینایت کاره و تا ئیستا به هه‌زاران
ئینسانی بی‌تاوانی به‌بیانوی جوراوجور له ئێران له سیداره‌داوه و بۆ
جاسوسی کنسولگری له شاری یۆتۆبۆری ده‌کاته‌وه. ئه‌و کیشه‌یه که دوو
رۆژه ئیدامه‌ی هه‌بوو رۆژی
18
دی مانگیش خه‌لکه‌که به‌رده‌وام شعارکانی خویان دوو پات ده‌کرده‌وه و
سور بوون له سه‌ر ئه‌وه‌ی که حکومه‌تی تروریستی ئێران نابێت کنسولگری
له شاری یۆتۆبۆری بکاته‌وه.
کۆمیته‌ی ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی
ئێران
له شاری یۆتۆبۆری سوئد.
17/3/2009
|