|
راپورتی
1ی
مانگی مه‌ی، رۆژی جیهانی کرێکار
له شاری یوتو‌بو‌ری سوئید.
ئیمسالیش وه‌ک هه‌موو ساله‌کانی دیکه
1ی
مه‌ی، رۆژی جیهانی کرێکار له شاری یوتو‌بو‌ری سوئید به بشداری هه‌زاران
که‌س له کرێکاران و حیزب و که‌سایه‌تی و لایانگرانی چینی کرێکار له
میدانه جۆر به جۆره‌کان رێزی لێ گیرا. که ئێمه‌ش وه‌ک ته‌شکیلاتی
کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، لایانگری چینی
کرێکار به ڕێپێوان له‌گه‌ڵ سوسیال دیموکراتی سوئید و بلاو کردنه‌وه‌ی
راگه‌یاندنی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه له‌و رۆژره‌دا به‌شداریمان
کرد.
ریپێوانه‌که که کاژمێر
3
دوای نێوه‌رۆ به شعاردان له میدانی "ئینتورێت" به‌رو "وێتاپلاتسن"
واتا ناوه‌راستی شار ریکه‌وت. شیعاره‌کان زۆرتر له سه‌ر بی‌کاری و کار
بۆ هه‌مووان و نارا‌زایه‌تی به قه‌یرانی ئابوری دونیا بوو که ئه‌و
قه‌یرانه ئابوریه ده‌خرایه ئه‌ستوی سه‌رمایه‌داری دونیا. پاشان
نوێنه‌ری حیزبی سوسیال دیموکراتی سوئید له سه‌ر بارودوخی سوئیدو
بێ‌کاری و ده‌رکردنی کریکاران له لایان خاوه‌ن کارانه‌وه قه‌یرانی
ئابوری دنیا و چۆنیه‌تی ئه‌و قه‌یرانه‌ی بۆ به‌شداربوان باس کرد.
کۆمیته‌ی یوتو‌بو‌ری کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێسانی کوردستانی
ئێران وڵاتی سوئید.
2009-05-01


 |