|
راپورتی رێپێوانی خوێندکارانی زانکوی شاری یۆتۆبۆری سوئید!
رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی
27/6
خوێندکارانی ئێرانی له زانکوی یۆتۆبۆری سوئید رێپێوانێکی هێمنانه‌یان
بۆ پشتگیری له رێپێوانی شاره‌کانی ئێران له شاری یۆتۆبۆری سوئید
رێکخست.
رێپێوانه‌که بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌عاتی
2ی
دوای نیوه‌رۆ خوێندکاران له ناو شار له میدانی ئه‌وینین کۆبونه‌وه و
نوێنه‌رانی فولک پارتی و سوسیال دیموکراتی سوئید قسه‌یان بۆ خوێندکاران
کرد و ناره‌زایه‌تی خۆیان له به‌رامبه‌ر به هێرشی هێزه‌کانی حکومه‌تی
ئێران بۆ سه‌ر خه‌لکی راپه‌ریوی ئێران و کوشتن و زیندانی کردنی خه‌لکی
نارازی به جینایت باس کرد.
خه‌ڵکه‌که‌ی به‌شدار به له‌به‌ر کردنی جڵ و به‌رگی سپی له‌و
ڕێپیوانه‌یه‌دا به‌شداریان کردبو. رێپوانه‌که به شێوێکی هێمنانه
وماته‌مینی بۆ هاودڵی له‌گه‌ل بنه‌ماله‌ی گیانبه‌خت کردوانی خه‌بات
کاری شاره‌کانی ئێران به‌ره‌و ئۆته‌پلاتسن رێکه‌وتن.
پاشان رێپێوانه‌که به لیدانی موسیقا و گؤرانی ئارام بۆ رێز گرته‌ن
له گیانبه‌ختکردوان سه‌عاتی
5
دوای نیوه‌رۆ کۆتای پێهات.
کۆمه‌ڵه‌ی شورشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران - کۆمیته‌ی
یۆتۆبۆری
27/6/2009





|