كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
ڕێکخراوی ڤه‌نکوڤه‌ری

Komala Party- Iranian Kurdistan
Committe in Vancouver

      

 

راپۆرتی خۆپیشاندان لە ڤانکوڤەر بۆپشتیوانی لە خەلکی راپەریوی ئێران!

 

لە سەر داوای کۆمیتەی بەرێوەبەری خۆپیشاندان کە بریتی بوون لە کۆمەلەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەرەی ئاشتی و پێشکەوتنی کوردستان، کورد تی.ڤی و بە هاوکاری یەکیەتی ئێرانیانی رۆژئاوای کانادا، رۆژی سێ شەمە 30 ژوئێن 2009 خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە خەلکی راپەریوی ئێران و داخوازە رەواکانیان رێکخرا. خۆپیشاندانەکە بە بەشداری کۆمەلێکی بەرچاو لە کوردستانیان و ئێرانیەکانی دانیشتوی وانکوڤەر کاتژمێر 7ی پاش نیوەرۆ دەستی پێکرد و بو ماوەی 2 کاتژمێر لە سەر شەقامی بارنێت هایوەی و جانسۆن درێژەی بوو.

لەم خوپیشانەدا شارەدای شاری کوکیتلام ئاغای ریچارد ستیواد بەشدار بوو و وتەیەکی پێشکەشی بەشداربوان کرد و پشتیوانی خۆی لە پرسی دێموکراسی لە ئێران راگەیاند. هەروەها بەرێزان سیامەک نەجەفی لە لایەن کۆمیتەی بەرێوەبەری خۆپیشاندان، ئەنوەر کەریمی لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستان، حەمید بەهرامی لە لایەن کۆمەلە و داوود قەوامی لە لایەن یەکیەتی ئێرانیانی رۆژئاوای کانەدا وتاریان پێشکەش کرد. هاوریێ حەمیدی بەهرامی لە وتارەکەیدا وێرای سوپاس لە بەشداربوون کە بە پیری بانگەوازەکەوە هاتبون ئاماژەی بە پرسی دێموکراسی، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێرن و هەروەها سیستەمێک کە مافی کەمایەتیە نەتەوەئی و ئائینیەکان و ژنان و ئازادی بیرورا و پارت و رێکخراوە جیاوازەکان بەرەسمی بناسێت کرد و رەخنەشی لە هێندێک لە ئەو لایەنانە گرت کە لە ماوەی رابردودا بە شێوەگەلی جۆراوجۆر ویستویانە رێگری لە هەلکردنی ئالای کوردستان لە لایەن کوردستانیانی دەرەوەی ولات لە خۆپیشاندانەکاندا بکەن کرد کە لە لایەن بەشداربوانەوە پێشوازی لێکرا.

خۆپیشاندانەکە بە بلاوکردنی سرودی شورشگێرانە کۆتائی پێهات.

 

رێکخراوی کۆمەلەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە ڤانکوڤەری کانادا

1ی جولای 2009-

Web: www.komala.org
E-mail: northamerica_komala@yahoo.com
Teflon:
Fax:

© Komala 2008