|
گوزارشی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری ئیرانی شاری ستۆکهۆڵم
له‌سه‌ر داخوازی سێ ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی داکۆکی له مافی مرۆڤ له
ڕۆژی سێی مانگی گه‌لاوێژدا هاوکات له‌سه‌د وده شاری گه‌وره‌ی جیهان
خۆپیشاندان و ڕێپیوان به‌دژی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ له لایه‌ن
کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامیه‌وه، به‌ڕێوه‌چو. كۆمه‌ڵه‌ش به‌پیر
ئه‌م بانگه‌وازه‌وه چوو. داوای له‌هه‌مو ئه‌ندامان و لایه‌نگران و
ئازادی‌خوازان کرد که له‌م خۆپیشاندانانه‌دا به گه‌رمی به‌شداری
بکه‌ن.
له شاری ستۆکهۆڵمیش به‌م بۆنه‌وه خۆپیشاندانێکی شکۆدار به به‌شداری
پتر له شه‌ش هه‌زار که‌س به‌ڕێوه‌چوو. سه‌ره‌تا کۆبونه‌وکه له
مه‌یدانی "سێرگه‌ل" ده‌ستی پێ کرد. ته‌واوی حیزبه سویدیه‌کان دژ به
پێشێل کردنی مافی مرۆڤ له ئێران هه‌ڵوێستیان گرت و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان
ده‌ربڕی. په‌یامی شیرینی عیبادی و ناسری زه‌ڕئه‌فشانیش به ته‌له‌یفۆن
بڵاوکرایه‌وه. هه‌روه‌ها دروشمه‌کان دژ به هه‌ڵاواردن و پێشێل کردنی
مافی مرۆڤ بون. دوای ته‌واو بونی په‌یام و وتاره‌کان خۆپیشانده‌ران
به‌ره‌و سفاڕه‌تی ڕوسیه وه‌رێ که‌وتن و دژ به لایه‌ن‌گری روسیه له
کۆماری ئیسلامی دروشمیان دا و داواکاری ئه‌وه‌بون که به‌م کاره دوایی
بێنێت!
دروشمه‌کانی خۆپێشانده‌ران ئه‌وانه‌بوون:
·
حکومه‌تی دژه ژنمان ناوێ!
·
حکومه‌تی مه‌زهه‌بیمان ناوێ!
·
حکومه‌تی ته‌بعیزگه‌رمان ناوی!
·
بژی ئازادی!
·
مه‌رگ و نه‌مان بۆ کۆماری ئیسلامی!
·
زیندانیی سیاسی ده‌بێ ئازاد بکرێ!
·
حکومه‌تی کوده‌تا ئیستعفا ئیستعفا!
له‌سه‌ر پلاکارده‌کانی کۆمه‌ڵه‌ش ئه‌م دروشمانه نوسرابون:
§
زیندانی سیاسی ده‌بێ ئازاد بکرێ!
§
ئێمه دژ به هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵاواردنێک وه‌ک: هه‌ڵاواردن دژ به ژنان،
دژ به نه‌ته‌وه‌کان، دژ به ئایینه‌کانین.
§
حوکمی ئیعدام ده‌بێ هه‌ڵوه‌شێته‌وه!
§
بژی ئازادی!
§
بروخێ ئیستیبداد و دیکتاتۆڕی!
کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیته‌ی ستۆکهۆلم
20090725





 |