|
راپورتی خۆپێشاندا له شاری یۆتۆبۆری سوید!
رۆژی شه‌ممه
25/7/2009
به بانگێشه‌ی رێکخراوه‌ی مافی مرۆڤ واته ئه‌منیستی خۆپێشاندانێک به
به‌شداری سه‌دان که‌س به دژی کۆماری ئیسلامی ئێران له شاری یۆتۆبۆری
سوید به‌رێوه چوو.
له‌و خوپێشاندانه‌دا جیا له رێکخراوه‌ی مافی مرۆڤ نوێنه‌رانی سوسیال
دیموکرات و حیزب چه‌پ سوید و چه‌ند رێکخراوه‌ی ئێرانی و کوردستانی به
هه‌ل گرتنی عه‌کس و شیعاری چۆراوچۆر وه‌کو زیندانیانی سیاسی ئازاد
بکرین و بژی ئازادی و مه‌رگ بۆ دیکتاتور و مه‌رگ بۆ کۆماری ئیسلامی له
خوپێشاندانه‌که‌دا به‌شدار بوون کۆمه‌ڵه‌ی شورشگێری زه‌حمه‌تکیشانی
کوردستانی ئێرانیش به بڵاو کردنه‌وه‌ی ئیتلاعیه‌ی پشتگیری له
خوپێشاندانه‌کانی خه‌لکی ئێران و به شیعاری زیندانیانی سیاسی ئازاد
بکرین و بژی ئازادی و به نیشاندانی عه‌کسی جۆراوجۆر که به ده‌ستی
کۆماری ئیسلامی کوژرابوون له خۆپێشاندانه‌که‌دا به‌شداری کرد.
له‌و خوپێشاندانه‌دا نوێنه‌رانی مافی مروڤ و سوسیال دێموکرات و حیزبی
چه‌پی سوید هه‌ر یه‌کیان به نوره‌ی خۆی له سه‌ر نه‌بوونی ئازادی و
دێموکراسی و مافی مرۆڤ له ئێران قسه‌یان کرد و هه‌لبژاردنی خولی
ده‌هه‌می سه‌رۆک کۆماری ئێرانیان به نا دیموکراتێک باس کرد و پشتیوانی
خۆیان له خه‌لکی ئێران راگه‌یاند.
کۆمه‌ڵه‌ی شورشگێری زه‌حمه‌تکیشانی کوردستانی ئێران
کۆمیته‌ی یۆتۆبۆری
26/7/2009



 |