كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات

Komala Party- Iranian Kurdistan
Abroad Committee

      

 

راگەیاندنی رێکخراوی دەرەوی ولاتی کۆمەڵە دەربارەی

مەترسی کوشتاری بەکۆمەڵی زیندانیانی سیاسی کورد!

 

ماوەوی زیاتر لە یەک مانگە كه‌ش وهه‌وای‌ ئه‌منیه‌تی‌ و پۆلیسی‌ پارێزگای كوردستان به‌ تایبه‌ت شاری‌ سنه‌ی داگرتوە، دەستگیر کردنی رۆژنامەوانان و چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی‌ وگوشار و زه‌خت و زۆر و هه‌ڵسووكه‌وتی‌ نامرۆڤانه‌ی‌ هێزه‌ ئیتلاعاتی‌ و ئه‌منیه‌تیه‌كانی‌ رژیم له‌ گه‌ڵ دەستگیر کراوەکان و به‌ندكراوانی‌ سیاسی و مه‌ده‌نی‌ په‌ره‌ی‌ سه‌ندووه‌.

لە دوهەفتەی رابردودا نامه‌یه‌كی‌ نهێنی‌ ده‌زگای‌ قه‌زایی رژیم بۆ دادگوسته‌ری‌ شاری‌ سنه‌‌، كه‌ له‌ ماڵپه‌ره‌ ئینێرنێتیه‌كاندا بلاوكراوه‌ته‌وه‌، باس لە بریارێک دەکات کە لە ماوه‌یه‌كی‌ كورتدا، به‌ندكراوانی‌ مه‌حكووم به‌ ئێعدامی زیندانی‌ ناوه‌ندیی شاری‌ سنه‌، حوكمه‌كانیان جێ به‌جێ بكرێت.

هه‌روه‌ها بە پێی هەوالەکان لە هەفتەی رابردوودا "گه‌ڕووسی‌" به‌رپرسی‌ دادگوسته‌ری‌ پارێزگای‌ كوردستان لە  نامه‌یه‌ك دا بۆ خامنه‌یی داوای لێ کردوە تا بۆ ئێعدامی زیندانیەکان ره‌زامه‌ندی‌ ده‌رببرێت.

کۆروکۆمەل و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان ،بنەمالەی زیندانیەکان و چالاکانی  سیاسی و مەدەنی، شەپۆلێکی گەورەی ناڕەزایەتی و کەمپەینی هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای ئێعدامی ئەم زیندانیانە و لەدژی ئەم پێشێلکارییەی مافی مرۆڤ لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە وەگەڕ خستۆە.

ئەگەرچی ساڵانێکی زۆرە ئیعدامی سیاسیی وەک سزایەکی نائینسانی بە بڕوبیاونوی جیاوازەوە لەلایەن دەزگای قەزایی رژیم و دامودەزگا ئەمنییەتییەکانیەوە وەک بەشێک لە پڕۆژەی سەرکوت لە کوردستان بەڕێوە دەچێت، بەڵام لەمانگی رابردوودا شەپۆلێکی دیکە لە سەرکوت و بەتایبەت دوور خستنەوەی ژمارەیەک لە زیندانیەکان و هەرەشەی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی ئەو کەسانەی سزای ئێعدامیان بەسەردا سەپاوه‌، دەستی پێکردوه‌. شایانی باسە کە هەر ئێستا 14 کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە کوردستان سزای ئێعدام و زیندانی درێژماوەیان بەسەردا سەپاوە  کە ناوەکانیان بریتیە له‌:

شێرکۆ مەعارفی، ئەرسەلان ئەولیائی، رەمەزان ئەحمەد، فەرهاد چالش، روستەم ئارکیا، فەرزاد کەمانگەر، عەلی حەیدەریان، فرهاد وکیلی، هیوا بوتیمار، ئەنور حسین پەناهی، حبیب الله‌ لەتیفی، فصیح یاسمەنی، زینب جلالیان و ئێحسان فەتاحیان.

ئێمە وێڕای مەحکووم کردنی سزای دژە ئینسانی ئیعدام بۆ ئەم چالاکە مەدەنی و سیاسیانە، خوازیاری هەڵوەشاندەوەی ئەم سزایانە و ئازادنی ئەو کەسانەین و لە هەمان کاتیشدا داوا له‌ سه‌رجه‌م رێكخراوه‌ و دامه‌زراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی‌ داكۆكیكاری‌ مافی‌ مرۆڤ و دامه‌زراوه‌كانی‌ سه‌ر به‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین، بۆ راگرتنی‌ جیبەجی کردنی ئەم  پرۆژه‌‌ نا ئینسانیه‌ هێز و تەوانی خۆیان وه‌گه‌ڕ بخه‌ن.

 

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

رێکخراوی دەرەوەی ولات

10ی ئۆکتۆبری  2009

 

Web: www.komala.org
E-mail: komite.xarij@komala.org

Mobile:


Teflon:

© Komala 2008