|
پشتیوانی له مانگرتنی به‌ندکراوانی سیاسی کورد "ئێحسان فه‌تاحیان" و
مه‌حکوم کردنی حوکمی ئیعدامی
به پێی ئه‌و زانیاریانه که له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی سنه‌وه به
ده‌ستمان گه‌یشتوه به‌ندکراوی سیاسی مه‌حکوم کراو به ئیعدام ئێحسان
فه‌تاحیان له دژی بڕیاری له سێداره دانی که قه‌راره له ڕۆژی
11ی
نوامبر ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێ مانی له خواردنی وشک گرتوه، ئێمه وێڕای
مه‌حکوم کردنی ئه‌و حوکمه ناڕه‌و‌ایه‌و بڕیاری له سێداره دانی ئه‌و
ئازیزه و
13
به‌ندکراوی سیاسیی‌تری کورد، داوا له هه موو چالاکانی سیاسی
وهه‌ڵسوڕاوانی ماڤی مرۆڤ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌که‌ین که به بێ
به‌فیڕۆدانی کات، داموده‌زگا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی لێ ئاگادار که‌ن و
به هه‌ر شێوه‌یه‌ک که به گونجاوی ده‌زانن تواناێیکانتان
وه‌گه‌ڕخه‌ن.
کومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستانی ئێران وێڕای پشتیوانی له هه‌وڵ و تێکۆشانی بنه‌ماڵه‌ی
زیندانیانی سیاسی و چالاکانی ناوخۆ، داوا له هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی له
ده‌ره‌وی وڵات ده‌کا که هه‌ڵوێستی پێوست بگرنه به‌ر.
داوا له ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی ماڤی مرۆڤ، پاڕله‌مانی ئوروپا،
چاودێرانی ماڤی مرۆڤ ده‌که‌ین که هه‌رچی زوتر بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه له‌و
کاره‌ساته جه‌خت و گوشاره‌کانیان بۆ سه‌ر کۆماری ئیسڵامی زیاتر که‌ن.
کومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستانی ئێران
9.11.2009
|