|
ڕاگه‌یاندنی کومیته‌ی سوئیس کۆمه‌ڵه
ده‌رباره‌ی کوژرانی کاک ئیبراهیم ئازه‌رپندار ناسراو به سامان
به داخ و په‌ژاره‌ی زۆره‌وه هه‌واڵمان پێ گه‌یشت، دوای زیاتر له دوو
ساڵ بێ سه‌ر و شوێن بوونی کاک ئیبراهیم ئازه‌رپندار ناسراو به سامان،
برای هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رمان کاک که‌ماڵ ئازه‌رپندار هه‌ڵسووڕواوی
کۆمه‌ڵه له ته‌شکیلاتی سوئیس، سه‌ره‌نجام ڕژیمی کۆماری ئیسلامی
هه‌واڵی مه‌رگی ناوبراویان به خانه‌واده‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه.
خانه‌واده‌ی کاک ئیبراهیم زیاتر له دوو ساڵ بوو له هه‌وڵدا بوون
هه‌واڵێک له چاره‌نووسی جگه‌رگۆشه‌که‌یان به ده‌ست بێنن. به‌ڵام
ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ته‌نانه‌ت ئاماده نه‌بوو بچووکترین زانیاری
له‌مباره‌یه‌وه به‌ده‌سته‌وه بدات و له‌مباره‌وه بێده‌نگ بوون.
ئێستا کۆماری ئیسلامی ئیددعای ئه‌وه ده‌کات، هیوای تاب گه‌وره جاشی
ناوچه‌ی مه‌ریوان بکوژی کاک ئیبراهیم ئازه‌رپنداره و به‌مجۆره
ده‌یهه‌وێ سیسته‌می پڕ له جنایه‌تی کۆماری ئیسلامی له‌م تاوانه
بێبه‌ری بکات و تاوانی کوژرانی کاک ئیبراهیم بخاته ئه‌ستۆی که‌سێک
که ئێستا له به‌ندیخانه‌کانی خۆیاندایه.
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگیڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئیران – کومیته‌ی سوئیس
به بۆنه‌ی مه‌رگی کاک ئیبراهیم ئازه‌رپندار ناوسراو به سامان، وێڕای
مه‌حکووم کردنی کۆماری ئیسلامی، سه‌ره‌خۆشی خۆی پێشکه‌ش به
خانه‌واده‌ی ناوبراو و به تایبه‌ت هاوڕێ که‌ماڵ ئازه‌رپندار ده‌کات و
له خه‌میاندا به‌شداره. بناغه و چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری
ئیسلامی لاواز بووه و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستانی
و ئێران ده‌ڕوات هه‌تا سیسته‌می جنایه‌تکاری کۆماری ئیسلامی به
زبڵدانی مێژوو بسپێرێ. هه‌ر بۆیه ئه‌م جۆره جنایه‌تانه ناتوانێ
بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵک کوردستان و ئێران چاوترسێن و لاواز بکات.
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
کومیته‌ی سوئیس
2009-11-08
|