|
کۆنفرانسی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات کۆتایی پێهات.
کۆنفرانسی رێکخراوی کۆمه‌ڵه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاوکات له دوو وڵاتی
هوله‌ند و کانادا له رۆژانی
30
و
31ی
ئۆکتۆبر و1ی
نۆوامبردا به‌رێوه‌چوو. له‌و کۆنفرانسه دا که ئه‌ندامانی هه‌ردوو
شوێن به ده‌نگ و ره‌نگ پێکه‌و په‌یوه‌ند درابوون، هاورێ عه‌بدوڵڵای
موهته‌دی سکرتێری گشتی وژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و
به‌شێکی زۆر له ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه به‌شداریان کرد.
دوای ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ رێز گرتن له یادی هاوڕیانی گیان
به‌ختکردووی کۆمه‌ڵه سرودی بانگه‌واز سرودی ره‌سمی کۆمه‌ڵه
بێده‌نگی شکاند.
له سه‌ره‌تای کۆنفه‌راسه‌که‌دا هاوڕێ عه‌بدوڵڵا موهته‌دی باسێکی
له‌سه‌ر ئه‌وزاعی سیاسی ئێران به گشتی و کوردستان به تایبه‌تی پێش
که‌ش به ئه‌ندامانی به‌شداری بوی کونفه‌رانسه‌که کرد.
سکرێتری گشتی کۆمه‌ڵه له به‌شێک له‌باسه‌که‌یدا قامکی خسته سه‌ر
لایه‌نه لاواز و به‌هێزه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی ئێران
له دژی کۆماری ئیسلامی و پێویستی به‌شداری خه‌ڵکی کوردستان به
داخوازیه‌کانی خۆیانه‌وه له‌و مبارزه‌یه‌دا. له‌به‌شێکی دیکه‌دا هاورێ
عه‌بدوڵا هه‌ل و مه‌رجێ کوردستان و ئه‌رکه‌کانی کۆمه‌ڵه له کوردستان
و ئێرانی دایه به‌ر لێکۆڵینه‌وه.
یه‌کێک له ته‌وه‌ره‌کانی تری کۆنفه‌رانس راپۆرتی کومیته‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو. بۆ به‌شداربوان تا و تۆێ کرانی ئه‌م راپۆرتانه و
ده‌ست نیشان کردنی ئه‌رک و چالاکییه‌کانی داهاتووی رێکخراوه‌کان و
هه‌ڵسووڕاوانی کۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
یه‌کێک له خاڵه گرنگه‌کانی کۆنفه‌رانسی ئه‌م جاره‌ی ئه‌ندامانی
کۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات باس و لێکدانه‌وه‌ی شێوازی نوێی رێکخستن
و پاشانیش هه‌ڵبژاردنی کۆمیته‌یه‌کی
5
که‌سی بوو، له لایان ئه‌ندامانه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رک و
سیاسه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
شایانی باسه کۆنفه‌رانس له فه‌زایه‌کی گه‌رم و گوڕی هاوڕیانه‌دا
به‌ڕێوه چوو،زۆر باس و ته‌حلیل و هه‌ڵسه‌نگاندنی به نرخی تێدا هاته
گۆر که پته‌وی ویه‌کگرتووی ته‌شکیلاتی به‌هێزتر و هاودڵی نێوان
ئه‌ندامانی زیاتر کرد. کۆنفه‌راس تا یه‌که‌م ساعه‌ته‌کانی رۆژی
دوهه‌می نوامبری خایاند و پاشان کۆتای پێ هات.
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستانی ئێران
2009-11-08





 |