|
گوزارشی خۆپیشاندانی هاوبه‌شی کومیته‌کانی
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و
حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران
له به‌رده‌م سه‌فاره‌تی کۆماری ئیسلامی له بێڕن
ڕۆژی پێنجشه‌ممه
10ی
دێسامبری
2009
له شاری بێڕن پێته‌ختی وڵاتی سوئیس، له به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌ی
کۆماری ئیسلامی ئێران، خۆپیشاندانێک به دژی توند و تیژی نواندنی
کۆماری ئیسلامی دژ به خه‌ڵکی کوردستانی ئێران و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ
له کوردستان به‌ڕێوه چوو. له چه‌ند ڕۆژ پێشووتره‌وه کومیته‌کانی
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و حیزبی دیموکڕاتی
کوردستانی ئێران له سوئیس، بانگه‌وازی هاوبه‌شیان بۆ وه‌ڕێخستنی ئه‌و
خۆپیشاندانه کردبوو و داوایان له کوردانی دانیشتووی وڵاتی سوئیس
کردبوو تێیدا به‌شداری بکه‌ن.
خۆپیشاندانه‌که سه‌عات
14
به به‌شداری بوونی ئه‌ندامان و لاینگرانی هه‌ر دوو حیزبی ناوبراو و
به‌شداری کۆمه‌ڵێک له کوردانی دانیشتووی وڵاتی سوئیس، له مه‌یدانی
Helvetiaplatzوه
ده‌ستی پێ‌کرد و خۆپیشانده‌ران به دانی دروشمگه‌لی وه‌ک "به‌ند کردن و
له سێداره‌دانی تێکۆشه‌رانی کورد ده‌بێ کۆتایی پێ بێت، ئێمه هه‌موو
"ئێحسانین" هاواری شه‌هیدانین، مه‌رگ و نه‌مان بۆ کۆماری ئیسلامی
ئێران، ئازادی بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی ئێران" و گه‌لێ دروشمگه‌لی
دیکه به دژی کۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها هه‌ندێک دروشم بۆ پشتیوانی
له بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵکی ئێران و بزووتنه‌وه‌ی
خوێندکاری، به‌ره‌و سه‌فاره‌تخانه‌ی ڕژیمی ئێران وه‌ڕێکه‌وتن.
خۆپیشانده‌ران هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک وێنه‌ی تێکۆشه‌رانی له سێداره‌دراوی
کوردستانیان هه‌ڵگرتبوو و جنایه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی‌یان له
کوردستان به خه‌ڵکی ئوروپایی نیشان ده‌دا. له به‌ر ده‌م
سه‌فاره‌تخانه‌ی کۆماری ئیسلامی وتاری هاوبه‌شی کومیته‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی
شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی
ئێران له سوئیس به دوو زمانی کوردی و فارسی و هه‌روه‌ها قه‌تعنامه‌ی
هاوبه‌شی هه‌ر دوو حیزب به زمانی ئاڵمانی خوێندرایه‌وه. وتاره
هاوبه‌شه‌که به زمانی فارسی له لایه‌ن هاوڕێ ئیقباڵ که‌ریمیان و به
زمانی کوردی له لایه‌ن به‌ڕێز عابد عه‌زیزی خوێندرایه‌وه. له کۆتایی
هه‌روه‌ها قه‌تعنامه‌ی هاوبه‌شی کومیته‌کانی هه‌ردوو حیزب به زمانی
ئاڵمانی له لایه‌ن هاوڕێ شاکار ئه‌میری و به زمانی فارسی له لایه‌ن
به‌ڕێز هیوا خۆشنمه‌ک خوێندرایه‌وه. شایانی باشه هه‌ر دووک حیزبی،
پارتی سوسیالیستی کوردستان و ڕێکخراوی فیدائیانی خه‌ڵکی ئێران به
حوزوری خۆیان له خۆپیشاندانه‌که‌دا پشتیوانیان له هه‌ڵوێست و خواستی
خۆپیشانده‌ران کرد. له کۆتایی خۆپیشاندانه‌که‌دا هه‌ئیه‌تێکی هاوبه‌شی
کومیته‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و
حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران له سوئیس که بریتی بوون له هاوڕێ
خالید حوسه‌ینزاده و به‌ڕێزان نامدار سه‌فه‌ری و عادل ئه‌لیاسی،
چاویان به وه‌فدی به‌شی مافی مرۆڤی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوئیس که‌وت
و وێڕای پێشکه‌شکردنی قه‌تعنامه‌ی هاوبه‌شی هه‌ر دووک حیزب به وه‌فدی
ناوبراو، گوزارشێکیان له دۆخی مافی مرۆڤ له کوردستانی ئێران به
تایبه‌تی و هه‌موو ئێران به گشتی، پێشکه‌شیان کرد.
پێویست به باسکردنه له جه‌ریانی به‌ڕێوه چوونی خۆپیشاندانه‌که‌دا،
دوو هه‌واڵنێر له لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی
Berner
Zeitung
و هه‌روه‌ها کاناڵی ته‌له‌وزیۆنی
Tele
Bern
له‌وێ ئاماده بوون و له‌گه‌ڵ به‌شداربوواندا وت‌ووێژیان کرد و دواتر
ڕێپۆرتاژێکیان له‌و خۆپیشاندانه له میدیاکانی خۆیانه‌وه بڵاو
کرده‌وه.
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
کومیته‌ی سوئیس
11ی
دێسامبری
2009






 |