|
گوزارشێک له به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندان له به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی
کۆماری ئیسلامی ئێران له بێڕلین
ڕۆژی
10ی
دێسامبری
2009
له بێڕلین پێته‌ختی ئاڵمان خۆپیشاندانێکی گه‌وره به بونه‌ی رۆژی
جیهانی مافی مرۆڤ و هه‌روه‌ها مه‌حکووم کردنی کۆماری ئیسلامی ئێران به
هۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له کوردستان و ئێران، له به‌رده‌م
باڵوێزخانه کۆماری ئیسلامی به‌رێوه‌چوو. له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که
له لایه‌ن کانونی په‌نابه‌رانی سیاسی ئێران له بێڕلین
و هه‌روه‌ها کومیته‌ی پشتیوانی له زیندانیانی سیاسی ئێران - بێڕلین
پێکهێنرابوو، ڕاگه‌یاندنی ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤ که تێیدا کۆماری
ئیسلامی ئێران به ڕژێمێکی
سه‌رکوتووتگه‌ر و پێشێلکه‌ری مافی مرۆڤ
ناوزه‌د کراوه، خوێندرایه‌وه.
هه‌روه‌ها "اولا یلپکه" (نوێنه‌ری حیزبی چه‌پی ئاڵمان له پاڕلمانی
ئه‌و وڵاته) که له‌و کۆبوونه‌یه‌دا به‌شدار بوو، قسه
و باسێکی پێشکه‌ش کرد. ناوبراو له به‌شێکی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی کرد
به له سێداره‌درانی تێکۆشه‌ری کورد ئیحسان فه‌تاحیان و ئه‌م
جنایه‌ته‌ی کۆماری ئیسلامی مه‌حکوم کرد و ده‌رکردنی حوکمی له
سێداره‌دانی بۆ چه‌ند که‌سی دیکه به کرده‌وه‌یه‌کی نامرۆڤانه وه‌سف
کرد. شایه‌نی باسه
ئه‌م کۆبوونه‌ویه هاوکات بوو له‌گه‌ڵ کۆبوونه‌وه‌ی کومیته‌ی چالاکانی
ئێرانی له دێنهاگ و خۆپیشاندانی هاوبه‌شی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی
زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران له
سوئیس که به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵکی
کوردستان و ئێران، له هه‌مان ڕۆژدا به‌رێوچوو.
شایه‌نی باسه ئه‌ندامان و لاینگرانی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی
زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شدار بوون.
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
کومیته‌ی ئاڵمان
11ی
دێسامبری
2009




 |