|
گوزارشی خۆپیشاندانی سه‌دان که‌سی له ئێرانییه‌کانی دانیشتووی ئاڵمان
به دژی سه‌ره‌ڕۆیی کۆماری ئیسلامی
ڕۆژی
28ی
دێسامبری
2009
له شاری
بێرلین ڕێپێوانێکی به‌رفراوان دژ به کۆماری ئیسلامی و به مه‌به‌ستی
پشتیوانی له خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵکی ئێران
به‌ڕێوه چوو.
ڕێپێوانه‌که که سه‌دان که‌س تێیدا به‌شدار بوون له شه‌قامی
(ئادێنئاوێرپلاتس)وه ده‌ستی پێ‌کرد و به‌شداربووان به هه‌ڵگرتنی
پلاکارد و نوسراوه‌ی جۆراوجۆر و دانی دروشم به دژی کۆماری ئیسلامی
به‌ره‌و شه‌قامی (کورفویرستێندام) وه‌ڕێکه‌وتن. ئه‌م ڕێپێوانه توانی
هه‌رچی زۆرتر سه‌رنجی بیرۆڕای گشتیی خه‌ڵکی ئاڵمان له‌و شاره، به‌ره‌و
دۆخی ناوخۆی ئێران ڕابکێشێ.
شایه‌نی باسه ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی
زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له ئاڵمان به هه‌ڵگرتنی ئاڵای
کوردستان له‌و ڕێپێوانه‌دا به‌شدار بوون و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی
خۆیان خسته پاڵ خه‌ڵکی ئازادیخوازی ئێران و کۆماری ئیسلامیان به هۆی
سه‌رکوت کردن و کوشتنی خه‌ڵکی ئێران به توندی مه‌حکوم کرد. جێی
ئاماژه‌یه ئه‌م ڕێپێوانه له لایه‌ن
کۆمه‌ڵه‌ی
پشتیوانی له خه‌باتی دیموکراسی خوازیی خه‌ڵکی ئێران و هه‌روه‌ها
ڕێکخراوی لاوانی ئێرانی له بێرلین ڕێکخرابوو.
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
کومیته‌ی ئاڵمان
2009-12-29


|