|
سمیناری بزوتنه‌وه‌ی ئه‌و دواییانه‌ی ئێران و ستراتێژی کورد
سه‌عات
1ی
پاش نێوه‌ڕۆی ڕۆژی
9ی
مانگی ژانویه له سه‌ر بانگهێشتنی کۆمیته‌ی ستۆ‌کهۆڵمی کۆمه‌ڵه،
سمینارێک بۆ به‌ڕێز کاک عه‌بدوڵا موهته‌دی له شاری ستۆکهۆڵـمی ووڵاتی
سۆئێد به‌ڕێوه چو. له‌و سمیناره‌دا کۆمه‌ڵێك له کوردانی دانیشتوی
سۆئێد که پێکهاتبو له چالاکانی حیزبه سیاسیه‌کانی کوردستان و
هه‌روه‌ها تێکۆشه‌رانی دێرین و چالاکانی سیاسی به‌شدار بوون.
ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی ئه‌و باسه‌ی که کاک عه‌بدوڵا له‌و سمیناره‌دا
پێشکه‌شی کرد بریتی بو له لێکدانه‌وه‌یه‌کی وورد و هه‌مه لایه‌نه
له‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی که له هاوێنی ڕابۆردوه‌وه له تاران و شاره
گه‌وره‌کانی ئێران سه‌ری هه‌ڵداوه. ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه چۆن پێناسه
ده‌کرێ، چ ڕێگایه‌کی له به‌ردایه و به‌ره‌و کوێ ده‌چێ و سه‌رئه‌نجام
جێگای کورد و بزوتنه‌وه‌ی کورد له کوێیه له گه‌ڵ چه‌ند بابه‌تی
گرینگی تری پێوه‌ندیدار به‌و بزوتنه‌یه‌وه هاته به‌ر باس و
لێکۆڵینه‌وه.
به دوای باسه‌کانی کاک عه‌بدوڵادا، چه‌ند که‌س له به‌شداربوانی
کۆڕه‌که به هێنانه گۆری پرسیار و تێبینی و بۆچون، به‌شداریه‌کی
گه‌رموگۆڕی باسه‌که‌یان کرد و له ئاکامدا کاک عه‌بدوڵا بۆ وه‌ڵام
دانه‌وه‌یپرسیاره‌کان، چوه‌وه پشت تریبون و قسه و باسی پێشکه‌ش کرد.
ده‌قی ئه‌و سمیناره له ڕۆژانی داهاتودا له ڕۆژهه‌وڵات تی‌ڤی‌یه‌وه
بڵاو ده‌کرێته‌وه و به دوای ئه‌وه‌دا له سایتی ئینتیرنێتی
کۆمه‌له‌دا داده‌ندرێ.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیته‌ی ستۆکهۆڵـم
2010-01-10












|