|
ڕاپورتی خۆپیشاندان ڕۆژی هه‌ینی
له دیفاع له زیندانیانی سیاسی له شاری بێڕلین
ڕۆژی جومعه‌ی ڕابردوو
29ی
مانگی ژانوییه، له‌سه‌ر داوای کانوونی په‌نابه‌رانی سیاسیی ئێرانی و
هه‌روه‌ها کۆمیته‌ی دیفاع له زیندانیانی سیاسی له شاری بێڕلین،
کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژ به شه‌پۆلی نوێی له
سێداره‌دانی ئازادیخوازانی ناوخۆی ئێران له لایه‌ن ڕژیمی
ده‌سه‌ڵاتداری ئێران، له به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی کۆماری ئیسلامی
به‌ڕێوه چوو. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ندین ڕێکخراوی سیاسی و
هه‌روه‌ها ده‌یان که‌س له ئێرانییه‌کانی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان
به‌شدار بوون و به هه‌ڵگرتنی پلاکارد و دانی دروشم به دژی ڕژیمی
ئێران، ناڕه‌زایه‌تی و نیگه‌رانیی قووڵی خۆیان له شه‌پۆلی نوێی
پێشێل‌کرانی مافی مرۆڤ له ئێران ده‌ربڕی و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان
به بیروڕای گشتی له شاری بێڕلین پێته‌ختی وڵاتی ئاڵمان گه‌یاند. له‌و
کۆبوونه‌وه به‌رفراوانه‌دا ڕاگه‌یاندنی لایه‌نه سیاسییه‌کان و
چه‌ندین ڕاپۆرت له‌سه‌ر بار و دۆخی ئه‌مڕۆی ئێران خوێندرایه‌وه و له
به‌شێکیاندا ئاماژه به‌وه کرا بوو که زیاتر له بیست که‌س له
خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان حوکمی له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه و
داوا له لایه‌نه پارێزه‌ره‌کانی مافی مرۆڤ کرا بۆ ڕزگار کردنی ئه‌و
که‌سانه له ژێر ئه‌و حوکمه نامرۆڤانه‌یه‌ی به‌سه‌ریاندا سه‌پاوه و
بۆ مه‌حکووم کردنی کۆماری ئیسلامی به هۆی پێشێلکردنی سه‌ره‌تاییترین
مافه‌کانی مرۆڤ هه‌وڵی جیددی بده‌ن.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ندین سروودی شۆڕشگێڕانه‌ی کوردی بڵاو
کرایه‌وه. شایانی باسه ئه‌ندامانی و لاینگرانی کۆمه‌ڵه له‌و
کۆبوونه‌وه‌یه‌دا چالاکانه به‌شدارییان کرد و هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵه و
سیاسه‌تی ئێستای کۆمه‌ڵه‌یان له حاست ڕووداوه‌کانی ئه‌مڕۆی کوردستان و
ئێران و هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی ئه‌مڕۆی ئێران بۆ
به‌شداربووان شی کرده‌وه.
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیته‌ی ئاڵمان
30ی
ژانوییه‌ی
2010


|