|
به‌رز و به‌ڕێز بێ یادی کاک فاروقی بلوری

ڕۆژی
1ی
مانگی فێوریه‌ی
2010
کاک فاروقی بلوری، خه‌باتکار و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه
پاش زیاتر له مانگێک نه‌خۆشی سه‌خت، له نه‌خۆشخانه‌ی ئۆپسالا له
وڵاتی سۆئێد گیانی له ده‌ستدا. کاک فاروق ساڵی
1340ی
هه‌تاوی له شاری مه‌هاباد له داوێنی بنه‌ماڵه‌ی تێکۆشه‌ری بلوریدا
له دایک بو. خۆێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌و شاره ته‌واو کرد و
له سه‌ره‌تای لاوی‌دا تێکه‌ڵاوی شه‌پۆلی خه‌بات و تێکۆشان له دژی
ڕێژێمی شا و پاشان ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بو. کاک فاروق له یه‌که‌م
که‌سانێک بو که له شاری مه‌هاباد هاته نێو ڕیزی پێشمه‌رگه‌کانی
کۆمه‌ڵه‌وه و ساڵانێک له ته‌مه‌نی لاوی خۆی له نێو کۆمه‌ڵه‌دا
خه‌باتی سیاسی و پێشمه‌رگانه‌ی کرد. به هۆی ئه‌وه‌ی که کاک فاروق
نه‌خۆشیه‌کی خوێنی هه‌بو ساڵی
1362
بۆ موعاله‌جه و ده‌رمان ڕوی کرده وڵاتی سۆئێد و تا کاتی مه‌رگی
له‌و ووڵاته ژیا و سه‌رئه‌نجام هه‌ر به هۆی ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه گیانی
له ده‌ست دا. له ماوه‌ی ژیانی له سۆئێددا سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشی وه‌ک
تێکۆشه‌رێکی سیاسی پشتیوان و یارمه‌تیده‌ری خه‌باتی ڕه‌وای گه‌لی کورد
مایه‌وه. هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ی له نزیکه‌وه ده‌یانناسی خۆشیان
ده‌ویست و ئێستاش مه‌رگی بێوه‌ختی بۆته هۆی غه‌م و ماته‌م بۆ که‌سوکار
و هاوڕێیانی.
کاک فاروق ته‌نیا جوانه‌مه‌رگی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی بلوری نیه.
هاوڕێیان سوله‌یمان، ئیدریس، به‌همه‌ن، ڕه‌حیم و که‌ریم هه‌مویان له
ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا و له پێناو ڕزگاری گه‌لی کورد و زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستاندا گیانیان به‌خت کردوه.
ئێمه به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆمان پێشکه‌ش به هه‌مو
بنه‌ماڵه‌ی کاک فاروق، دایکی، هاوسه‌ره‌که‌ی و منداله‌کانی و خوشک و
براکانی ده‌که‌ین.
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات
2010-02-02 |