|
به‌شداری له سیمینارێک له ژێر ناوی "ژن و ئابووری، ژن و کۆمه‌ڵگا"
رۆژانی یه‌که‌م و دووهه‌می فێبریوار له ئۆسلو پایته‌ختی نۆروێژ له
لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وه سیمینارێک له ژێر ناوی "ژن و
ئابووری، ژن و کۆمه‌ڵگا" به‌رێوه چوو.
ئه‌م سیمیناره به‌شێک له سیمیناری گشتی جیهانه که له لایه‌ن رێکخراوی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له مانگی مارسی
2010
له پایته‌ختی چین به‌رێوه ده‌چێت. ئه‌م سیمیناره ده‌یهه‌وێ
لێکۆلینه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به سیمیناری رێکخراوی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتوه‌کان بۆ کێشه‌ی ژنان له جیهان دا بکات که له ساڵی
1995
له چین به‌رێوه چوو.
ئه‌وان ده‌یانه‌وێ لێکۆلینه‌وه‌یه‌ک بکه‌ن سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی ژنان
له ماوه‌ی ئه‌م
15
ساڵه‌دا و ده‌ستکه‌و‌ته‌کانی هه‌ڵسه‌نگێنن و پلانێک بۆ داهاتوو، بۆ
کێشه‌ی ژنان له جیهان، دارێژن.
سیمیناره‌که سه‌ره‌تا له لایه‌ن شا ژنه "مه‌ته ماریت "ه وه کرایه‌وه
و باسێکی سه‌باره‌ت به کێشه‌ی ژنان و داواکاریه‌کانیان له جیهان دا کرد
و دواتر چه‌ند وتار بێژێک که له چه‌ند شوێنی جیهانه‌وه بۆ ئه‌م سیمیاره
بانگهێشت کرابوون درێژه‌ی پێدرا. که ئه‌م سیمیاره دوو رۆژی خایاند.
فه‌ریبا فه‌رهادی ئه‌ندامی کومیته‌ی نۆروێژ بۆ ئه‌م سیمیناره بانگهێشت
کرا بوو و به‌شداری له‌م سیمیناره‌دا کرد.
کۆمه‌له‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
کومیته‌ی نۆروێژ
4.02.2010
|