|
راپورتی خۆپێشاندانی
22ی
بهمن له شاری یۆتۆبۆری سوید به دژی کۆماری ئیسلامی!
رۆژی پێنشه‌ممه‌ی
11ی
مانگی فێوریه‌ی
2010
دا واتا
22ی
بهمن له شاری یۆتۆبۆری سوید خۆپێشاندانێکی گه‌وره بۆ پشتگیری له
خۆپێشاندانه‌کانی ئێران به دژی کۆماری ئیسلامی به‌رێوه‌چو.
به پێ به‌رنامه‌ی دیاری کراو خه‌ڵکێکی زۆر له خوپێشانده‌ران سه‌عاتی
5ی
دوای نیوه‌رۆ به شیعاری جۆراوجۆر و به هه‌ڵگرتنی مۆم له میدانی
وێتاپلاتسن کۆبۆنه‌وه. پاشان سه‌عاتی پێنج و نیو به شیعار دانی وه‌ک
مرگ به‌ر دیکتاتور، مرگ به‌ر خامنه‌ی، ئازادی و دیموکراسی بۆ ئێران له
میدانی وێتاپلاتسن به‌ره‌و گۆستاڤ ئادۆلڤ ناوه‌راستی شار رێکوتن.
جێگای ئاماژه‌یه که له رێگادا پۆل پۆل خه‌ڵک ده‌هاتنه ناو ریزی
خوپێشاندان و ریزه‌که تا ده‌هاتو زۆرتر ده‌بووه به پێ ئامار ده‌وری
دوو
هه‌زار که‌س له خوپێشاندانی شاری یۆتۆبۆری دا به‌شدار بوون.
ئه‌وه‌ش بلێم که ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی شورشگێری زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستانی ئێران و زۆرێک له حیزب و سازمانی کوردستانی و ئێرانی
دانیشتوی یۆتۆبۆری و نێنه‌رانی رێخراوی مافی مرۆڤ و حیزبی سوسیال
دیموکرات و حیزبی چه‌پی سوید له خوپێشاندانه‌که‌دا به‌شدار بوون.
دواتر له میدانی گۆستاڤ ئادۆلڤ که شێونی کۆبۆنه‌وه‌ی خۆپێشاندانه‌که
بوو نوێنه‌رانی مافی مرۆڤ و حیزبی سوسیال دیموکرات حیزبی چه‌پی سوید
سه‌بارت به نه‌بوونی ئازادی و دیموکراسی و بوونی دیکتاتوری و
قه‌ڵاچۆکردنی خه‌ڵکی ئێران له لایان کۆماری ئیسلامیه‌وه بۆ
به‌شداربوان قسه‌یان کرد و پاشان ناوی حیزبه‌کانی به‌شداربوو
خویندرایه‌وه و پاشان به موسیق و گورانی خوپێشاندانه‌که کۆتای پێ
هات.
کۆمه‌ڵه‌ی شورشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیته‌ی شاری یۆتۆبۆری.
12/2/2010








 |