|
گوزارشی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانێک بۆ مه‌حکووم کردنی ڕژیمی ئێران له
به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی کۆماری ئیسلامی له بێرلین
ڕۆژی سێشه‌ممه
9ی
فێبرییه
کاتژمێر
5ی
پاشنیوه‌ڕۆ له بێڕلین پێته‌ختی ئاڵمان، له لایه‌ن ئێرانییه‌کانی
دانیشتووی ئه‌و شاره‌وه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ناڕه‌زایه‌تی
ده‌ربڕین له به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ڕێکخرا و کۆماری
ئسیلامی ئێران به هۆی سێ ده‌یه جنایه‌ت خوڵقاندن و پێشێلکردنی مافی
مرۆڤ مه‌حکووم کرا.
ئه‌م ئاکسیۆنه ئێعتڕازییه به بۆنه‌ی سێ و یه‌که‌مین ساڵڕۆژی شۆڕشی
گه‌لانی ئێران سازدرابوو. له کاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م ئاکسیۆنه
ئێعتڕازییه‌دا، کاربه‌ده‌ستانی باڵوێزخانه‌ی کۆماری ئیسلامی که
ڕژیمه‌که‌یان شۆڕشی گه‌لانی ئێرانی به لاڕێدا برد و هه‌موو
ده‌ستکه‌وته‌کانی خه‌ڵکی ئێرانیان به فیڕۆدا و لێیان ئه‌ستاندنه‌وه،
خه‌ریکی ئاهه‌نگ گێڕان بوون. ئه‌ندامان و لاینگرانی کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی
زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له ئاڵمان له‌م خۆپیشاندانه‌دا
به‌شدار بوون و هه‌روه‌ها ئێرانییه‌کانی دانیشتووی بێرلین و
ده‌وروبه‌ری پێشوازیی باشیان له‌م خۆپیشاندانه کرد و به هه‌ڵگرتنی
پلاکارد و دروشم‌دان و وتنه‌وه‌ی سروودی (یاردبستانی من)، سی و یه‌ک ساڵ
ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامیان به ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ره‌ڕۆ و خه‌فه‌قان
ناو لێبرد و خوازیاری له‌ناوچوونی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی کۆماری ئیسلامی
بوون.
له کۆتایی دا پێویست به ئاماژه کردنه که کۆمیته‌ی به‌رگری له
زیندانیانی سیاسی ئیران - بێرلین و هه‌روه‌ها کانوونی په‌نابه‌رانی
سیاسی ئیرانی - بێرلین بوون ڕێکخه‌رانی ئه‌م کۆبوونه‌وه
ناڕه‌زایه‌تییه بوون.
کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیته‌ی ئاڵمان
11ی
فێبرییه‌ی
2010
 |