|
گوزارشێک له به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانێک له به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی
کۆماری ئیسلامی له شاری بێڕن
بۆ مه‌حکووم کردنی ڕژیمی ئێران
ڕۆژی پێنجشه‌ممه
11ی
فێبرییه، له سه‌ر بانگه‌وازی کۆمیته‌ی پشتیوانی له خه‌باتی خه‌ڵکی
ئێران له سوئیس، خۆپیشاندانێک له شاری بێڕن پێته‌ختی سوئیس
به‌ڕێوه‌چوو. کۆمه‌ڵێکی زۆر له ئێرانییه‌کانی دانیشتووی وڵاتی سوئیس
پێشوازییان له بانگه‌وازی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م خۆپیشاندانه کرد و
خۆیان گه‌یاندبووه مه‌یدانی هێڵڤێتیاپلاتزتی شاری بێرن.
خۆپیشاندانه‌که سه‌عات
10ی
به‌یانی له مه‌یدانی ناوبراو ده‌ستی پێ‌کرد و به‌شداربووان به
هه‌ڵگرتنی پلاکارد و دانی دروشمی جۆراجۆر به دژی ڕژیمی ئێران، وه‌ک؛
·
مرگ بر اصل ویلایت فقیه
·
جمهوری فدرال، ایده‌ال، ایده‌ال
·
کردستان سنگر آزادگان
و کۆمه‌ڵێک دروشمی دیکه به‌ره‌و باڵوێزخانه‌ی کۆماری ئیسلامی
وه‌ڕێکه‌وتن. له به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ڕژیمی ئێران، خۆپیشانده‌ران
به‌رده‌وام بوون له دانی دروشم و ڕژیمی تارانیان به هۆی زیاتر له سێ
ده‌یه جنایه‌ت کردن و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ مه‌حکووم کرد.
له بڕگه‌یه‌کی خۆپیشاندانه‌که‌دا له به‌رده‌م سه‌فاره‌تی کۆماری
ئیسلامی، په‌یامی ڕه‌وت و لایه‌نه سیاسییه‌کان خوێندرایه‌وه
له‌وانه حیزبی دیموکراتی کوردستان. په‌یامی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی
وڵاتی کۆمه‌ڵه له لایه‌ن هاوڕێ خالید حسێن زاده ئه‌ندامی کۆمیته‌ی
ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی کۆمه‌ڵه به زمانی فارسی خوێندرایه‌وه. له
کۆتاییشدا قه‌تعنامه‌ی ئه‌م خۆپیشاندانه خۆێندرایه‌وه. قه‌تعنامه‌که
به ئاماژه به کارنامه‌ی ڕه‌شی کۆماری ئیسلامی له پێوه‌نده به
سه‌رکوت و زه‌بر و زه‌نگ نواندنی
30
ساڵی ڕابردوو و ده‌وری تازه‌ی سه‌رکوتگه‌ری و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له
لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه، خوازیاری سه‌رنجدانی زۆرتری لایه‌نه‌کانی
پارێزه‌ری مافی مرۆڤ به وڵاتی ئێران بوو و هه‌روه‌ها خوازیاری کۆتایی
هێنان به کوشتن و ئه‌شکه‌نجه و به‌ند کردنی بیرجیاوازان، نووسه‌ران،
ژنان، لاوان و خوێندکارانی ئێرانی له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه
بوو.
شایانی باسه چه‌ند وێنه‌گر و فیلم هه‌ڵگری سه‌ر به میدیاکانی سوئیس
له شوێنی خۆپیشاندانه‌که ئاماده بوون و ڕێپۆرتاژی ئه‌م
خۆپیشاندانه‌یان بۆ میدیاکانی خۆیان ئاماده ده‌کرد.
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیته‌ی سوئیس
12ی
فێبرییه‌ی
2010









|