|
ڕاپۆرتی خۆپیشاندان له به‌رده‌م سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی
له له‌نده‌ن بۆ پشتیوانی له بزوتنه‌وه‌ی ئازادی خوازی له ئێران
ڕۆژی11ی
فیورییه‌ی
2010
چه‌ندین حیزب وڕێكخراوی سیاسی و مه‌ده‌نی وكه‌سایه‌تی سه‌ر به‌خۆی
ئێرانی وكوردستانی له شه‌قامی "پرنسیس گه‌یت" له به‌رده‌م سه‌فاره‌تی
كۆماری اسلامی به سه‌دان كه‌س كۆبونه‌وه و خۆپیشاندانیانێكی گه‌وره‌یان
به‌ڕێ خست. وه هه‌روه‌ها سه‌دان دروشم و پلاكاردێان وێرای ڕه‌سمی
ئه‌وكه سانه‌ی كه له‌م ئاخرانه دائێعدام یا له‌نێو بزوتنه‌وه كه‌دا
شه‌هیدكرابون به‌رز كردبووه‌وه و به بێ ڕاوه‌ستان له بڵندگۆو به
ده‌نگی به‌رز شیعاریان له دژی كۆماری ئیسلامی ده‌دا. شایانی باسه له
هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌نگی سرودی شۆرشگێرانه سه‌رنجی خه‌ڵكی سه‌ر شه‌قام
و ته‌واوی ئه‌و میدیایانه‌ی كه له وێ ئاماده ببون بۆلای خۆی ڕاكێشابو.
كورده‌كانی دانیشتوی له‌نده‌ن و ده‌وروبه ریش، كه پێشتر كومیته‌یه‌كی
كاتی ئاماده‌كارییان بۆ ئه‌و خۆپیشاندانه هه‌ڵبژاردبو، ئه‌مجاره‌یان
حیزبه‌سیاسیه‌كان و كه‌سایه‌تییه فه‌رهه‌نگی وسیاسیه‌كان وخه‌ڵكانی
بێ‌لایه‌ن، هه‌مووپێكه‌وه وه‌كو كورد به‌شداریان له وخۆپیشاندانه كرد و
چه‌ندین دروشم و پلاكاردی خۆیان به زمانی كوردی و ئینگلیسی فارسی
به‌رزكرده‌وه. به‌شێك له‌و دروشمانه بریتی بون له،
1.
هه‌ڵگرتنی فه‌زای ئه‌منییه‌تی وسه ه‌ركوتگه‌رانه له سه‌ر كوردستان
2.
زیندانیانی سیاسی ده‌بێ ئازاد بكرێن
3.
ڕاگرتنی ئیعدام
4.
ئازادی بیروڕا ده‌ربڕین و ئازادی زمان
5.
جیایی دین له ده‌وڵه‌ت
6.
سه‌ربه‌خۆ كردنی میدیا گشتییه‌كان
7.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیعدام له سه‌ر هه ڵسوراوانی سیاسی ومه‌ده‌نی كورد
شایانی باسه كه كومیته‌ی كۆمه‌ڵه و ئه‌ندام ولایه‌نگرانی وێرای
هاوڕێیان محمدشافعی وناهد به‌منی ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی له‌م
خۆپیشاندانه چالاكانه به‌شدارییان كرد‌و ده‌وریان گێڕا.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
كومیته‌ی بریتانیا
ڕێكه‌وتی
12/2/2010











|