|
گوزارشێک له
به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانێکی گه‌وره و به‌رفراوان له شاری ژێنێف
ڕۆژی دووشه‌ممه
15ی
فێبرییه له شاری ژێنێف، له به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان، هاوکات له گه‌ڵ حه‌وته‌مین دانیشتنی شۆڕای مافی مرۆڤی
ئه‌وسازمانه خۆپیشاندانێکی گه‌وره و به‌رفراوان به‌ڕێوه چوو که
تێیدا سه‌دان که‌س به‌شدار بوون.
شۆڕای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕۆژه‌کانی15تا17ی
فێبرییه‌دا بۆ یه‌که‌مین جار له دوای دامه‌زرانی خۆی له ساڵی
2006ی
زاینییه‌وه دۆخی مافی مرۆڤ له ئێرانی تاوتوێ کرد و بۆ ئه‌م پرسه
کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی سازدا و نوێنه‌رانی ولاتانی به‌شدار و
لایه‌نه جۆراوجۆراکان ئه‌م پرسه‌یان دایه به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه.
نوێنه‌رانی وڵاتانی فه‌ڕانسه، ئوستوڕالیا، ئیسپانیا، کۆماری چێک،
ئۆتریش، ئیتالیا،مه‌جارستان و هۆله‌ند وێڕای ڕه‌خنه گرتنی توند له
ڕژیمی ئێران به هۆی دۆخی خراپی مافی مرۆڤ له ئێران، خوازیاری ناردنی
وه‌فدی تایبه‌تی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بوون
هه‌تا له نزیکه‌وه بتوانن ئاگاداری ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له ناوخۆی
ئێران بن.
نوێنه‌ری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌وڵه‌تی ئێرانی به
هۆی ڕه‌وشی زۆر خراپی مافی مرۆڤ و چۆنیه‌تی هه‌ڵسوکه‌وتی به‌رامبه‌ر
به رۆژنامه‌نووسان وچاڵاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی له ئێران مه‌حکووم کرد
و خوازیاری پێداچوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران به‌سه‌ر سیاسه‌ته
ناوخۆییه‌که‌ی له‌مباره‌وه بوو. له درێژه‌ی باسه‌کاندا نوێنه‌ری
کۆمای ئیسلامی محه‌ممه‌د جه‌وادی لاریجانی باسی له‌وه کرد که ئێران
دیموکراتترین و ئازادترین وڵاتی ناوچه‌که‌یه و حکوومه‌تی ئێران
ڕێگه به هه‌موو که‌س ده‌دا ڕه‌خنه‌ی لێ بگرێت و پێداگری له سه‌ر
پاراستنی مافی مرۆڤ له ئێران‌دا کرد و له هه‌مان کاتیش‌دا ڕه‌خنه‌ی
توندی ئاراسته‌ی وڵاتانی رۆژئاوایش گرت که مافی مرۆڤ له ئێرانیان
کردۆته بیانوو و چه‌کێک به دژی نیزامی ئیسلامی له ئێران و ئه‌و
داوایه که شوڕای مافی مرۆڤ نوێنه‌رانێک بۆ تاوتوێ کردنی پێشێلکاری
مافی مرۆڤ بنێریه‌ته ئێرانی ڕه‌د کرده‌وه.
به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی کۆبوونه‌وه‌که، به سه‌دان ئێرانی له
ده‌یان وڵاته‌وه خۆیان گه‌یاندبووه ئه‌و شوێنه هه‌تا به وه‌ڕێخستنی
خۆپیشاندانێکی گه‌وره، ناڕه‌زایه‌تیی توندی خۆیان به‌رانبه‌ر به
کۆماری ئیسلامی به هۆی پێشێلکردنی سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی مرۆڤ له
ئێران ده‌ربڕن. خۆپیشاندانه‌که سه‌عات
9:30
ده‌ستی پێ‌کرد و به سه‌دان خۆپیشانده‌ر به دانی دروشم به دژی کۆماری
ئیسلامی و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک دروشم بۆ پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌ی
ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵکی ئێران له به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان کۆبونه‌وه. نوێنه‌رانی چه‌ندین ڕه‌وت و ڕێکخراوی سیاسی
ئێران وتاره‌کانی خۆیان خوێنده‌وه و ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له ئیران له
ناو به‌شداربوواندا مشت و مڕۆی زۆری لێ‌کرا. خۆپیشانده‌ران ده‌یان
پلاکاردی هه‌ڵگری دروشم به دژی ڕژیمی ئێران و هه‌روه‌ها ده‌یان وێنه‌ی
قوربانیانی توند و تیژیی کۆماری ئیسلامیان به ده‌سته‌وه بوو. چه‌ندین
هه‌واڵنێر و وێنه‌گری سه‌ر به میدیا جۆراجۆره‌کان چ له ناو سوئیس و چ
له وڵاتانی دیکه‌وه ئاماده بوون و هه‌واڵ و گوزارشی کۆبوونه‌وه‌ی
وه‌فدی مافی مرۆڤ و هه‌روه‌ها خۆپیشاندانه‌که‌یان بۆ میدیاکان
ده‌گواسته‌وه. له سه‌ر بڕیاری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕاڵ
نه‌ته‌وه‌کان به ناسنامه‌ی خۆیانه‌وه به‌شدایان کرد که بریتی بوون
له کورد، به‌لوچ، تورکه‌مه‌ن، ئازه‌ری و عه‌ڕه‌ب.
پێویست به وتنه ئه‌ندامان و لاینگرانی کۆمه‌ڵه چالاکانه که له
ووڵاتانی ئاڵمان، سوئیس و ئینگلیستانه‌وه له‌و خۆپیشاندانه‌دا
به‌شداربوون. وێڕای به‌شداری هاوڕێ ناهید به‌همه‌نی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری
سیاسی و نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فێدڕاڵ
له‌و چالاکییه گه‌وره‌دا، هاوڕێیان داوود ئازه‌ردوست وخالید حسین
زاده ئه‌ندمانی کومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و تلویزیونی ڕۆژهه‌ڵاتیش
به‌شدار بوون.
له‌و خۆپیشاندانه گه‌وره‌یه دا چه‌ندین که‌سایه‌تی و تێکوشه‌ری
بوواری مافی مروڤ وتار و گوزاریش و بڕیارنامه‌یان پێشکه‌ش کرد، له‌وانه
به‌ڕێزان:
دوکتورعبدولکه‌ریم لاهیجی جێگری فدڕاسیونی کۆمه‌ڵه
نێونه‌ته‌وه‌یه‌کانی مافی مرۆڤ، شادی ئه‌مین چالاکی بوواری مافی ژنان و
دوکتور که‌ریم عه‌بدیان گوزاریشی ڕۆژی دووشه‌نبه‌ی دانیشتنی شوڕای مافی
مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانیان پێشکه‌شی به‌شدار بووان کرد.
هاوڕێ ناهید به‌همه‌نی بڕیارنامه‌ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی
فیدڕاڵ پێشکه‌ش کرد و خانمی مه‌رزیه‌ی دانیش بڕیارنامه‌ی
خۆپیشانده‌رانی به نوێنه‌رایه‌نی له کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌وه
پێشکه‌ش کرد.
ضیا‌ء صدر اشرافی، کازم کردوانی، اصغر اسلامی و چه‌ندین که‌سایه‌تی
دیکه‌ش ووتاریان پێشکه‌ش کرد.
هه‌روه‌ها به‌شێک له نووسراوه‌که‌ی هاوڕێ عه‌بدوڵڵا مۆهته‌دی به ناوی
کورد و بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز له لایه‌ن هاوڕێ ئیقباڵ که‌ریمیان
خوێندرایه‌وه.
خۆپیشاندانه‌که هه‌تا سه‌عات
16
درێژه‌ی کێشا و سه‌رکه‌وتووانه کۆتایی پێهات.
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیته‌ی سویس
16ی
فێبرییه‌ی
2010


















 |