|
ڕاپورتێك له سه ركۆچی دوایی؛ "یدالله خسروشاهی"
هه ڵسوراوی ناسراوی نێوبزوتنه‌وه‌ی كرێكاری له ئێران له ڕێكه‌وتی
2/2/2010
به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو. یدالله خسروشاهی هه‌ڵسوراوی
بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری سه‌كته‌ی مه‌غزی ده‌كات و له لایه‌ن بنه‌ماڵه
كه‌یه‌وه ده‌برێته یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری له‌نده‌ن. پاش دوو
رۆژ به‌ربه‌ره‌كانێیه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خوشییه سه‌ره‌نجام له
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی
4/2/2010
بۆ ئاخرین جار ماڵئاوایی له ژیان ده كات.له رۆژی پێنج شه ممه
19/2/2010
له مه‌راسمێكی شكۆدار له یه‌كێك له گۆڕستانه‌كانی باكوری شاری له نده‌ن
به خاك ئه‌سپه‌رده ده‌كرێت، هه‌رله ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر
5/5
بۆ
5/9
له یه‌كێك له ساڵۆنه‌كانی شاری له نده‌ن نزیك به ماڵه‌كه‌ی خۆی له
لایه‌ن بنه‌ماڵه كه‌ی وهاورێ ودۆستانییه‌وه مه‌راسمێكی [یادبود] و
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی گه‌وره‌ی بۆ ڕێك خرا، كه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بوو.
سه‌ره‌تا ساڵۆنی مه‌راسمه كه به دروشمی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری وگوڵ
ووێنه‌ی جۆراوجۆرله، یدالله خسروشاهی، رازابووه وه، *كردنه‌وه‌ی
مه‌راسمه‌كه به پارچه شیعرێكی كورت له لایه‌ن پێشكه‌شكاری ڕێوڕه‌سمه‌كه
ده‌ستی پێكرد،*پاشان ڕاپۆرتێك له به‌ڕێوه‌چونی مه‌راسمێك له تاران هه‌ر
به‌و بۆنه‌وه هاوكات له گه‌ڵ ئه‌و مه‌راسمه‌ی له‌نده‌ن له لایه‌ن
هه‌ڵسوراوێكی كرێكارییه‌وه له ڕێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه پێشكه‌ش به
ئاماده‌بوان كرا. كه پاش كۆتایی ڕاپۆرته‌كه بو به چه‌پڵه رێزانێكی
زۆرقایم له نێوئاماده بوان، بۆ بوێری و خۆڕاگری و وه‌فاداری ئه‌و
كرێكارانه كه سه‌ره‌ڕای سه‌ركوت و خه‌فه‌قانێكی دڕندانه وبێ وێنه‌ی
ئێستای كۆماری ئیسلامی به‌ڵام توانیویانه له‌و ڕۆژه‌دا له ده‌وری یه‌ك
كۆببنه‌وه و ڕێز له‌و هه‌ڵسوراوه كرێكارییه بگرن.
*به‌شوێن ئه‌ودا كوڕه گه‌وره‌كه‌ی، دانش خسروی، به ناوی خۆی و
بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه وته‌یه‌كی به چاوی پڕ له فرمێسك و گریانه‌وه پێشكه‌ش
كرد. كه تێیدا سپاس و پێزانینی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئاراسته‌ی به‌شداربوانی
ئه‌و مه‌راسمه وهه‌موو ئه‌و حیزب و ڕێكخراوه و لایه‌نانه كرد كه به
جۆرێك له جۆره‌كان په‌یوه‌ندییان ڵه گه‌ڵ گرتون وبه‌شداری خه‌م
وپه‌ژاره‌یان بون ورێزیان له موبارزاتی بێ وچانی باوكیان
گرتووه،*پاشان به شێوه‌ی پرژكتۆر وێنه وفیلمی دكۆمێنتی له سه‌ر ژیان
وفه‌عالییه‌تی یدالله خسروشاهی پیشان دراوه هه‌ر به‌و شێوه‌یه فیلمی
دكۆمێنتیش كه جیا جیا له گه‌ڵ ته‌ك ته‌كی بنه‌ماڵه‌كه‌ی گیرابوو، كه
هه‌ریه‌كه‌و له گۆشه‌یه‌كه‌وه بیره‌وه‌ری خۆی له گه‌ڵ ناوبراوده
خسته‌ڕو نمایش كرا. *هونه‌رمه‌ند ناهد، گۆرانییه‌كی غه‌مگینی به‌و
بۆنه‌وه پێشكه‌ش كرد.
*به‌شوێن ئه‌ودا چه‌ندین كه‌س له هاورێیان ودۆستانی كۆنی خۆی به شیعر‌و
گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری به‌شدارییان كرد. * ده‌یان كه‌سایه‌تی ناسراوی
بییانی، ئێرانی، كوردستانی و حیزب وڕێكخراوی سیاسی و جه‌ماوه‌ری
به‌حزوری‌یان به ناردنی په یام به شدارییان كردبوو، كه من لێره‌دا
ئیشاره به بڕێك له‌و په‌یامانه ده‌كه‌م. *په‌یامێك له لایه‌ن
[كونفیدراسێونی گشتی كرێكارانی فه‌رانسه] ناسراوبه. سی، ژی، تی، كه
له‌لایه‌ن یه‌كێ له به‌ر پرسانی به‌شه نێونه‌ته‌وه ییه‌كانه‌وه به
نوێنه‌رایه‌تی به‌رپرسی ئه‌و ڕێكخراوه، ژانس ڤاواكۆ، خوێندرایه‌وه.
*په‌یامی یه‌كێتی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پشتیوانی له كرێكارانی ئێران
*په‌یامی ره‌ئیسی هه‌یئه‌تی مودیرییه‌ی سه‌ندیكای كرێكارانی، حه‌فت
ته‌په، له لایه‌ن، علی نجاتی، له زیندانی دیسفول. شایانی باسه
هه‌یئه‌تێكی پایه به‌رزی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی
ئێرانیش به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێزكاك عبدالله موهته‌دی، سكرتێری گشتی وبه
ڕێزان فاروق بابامیری محمدشافعی وناهید به‌منی ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری
سیاسی و وێرای كومیته‌ی كۆمه‌ڵه له بریتانیا به حوزوری به‌شداری گه‌رم
و گوڕیان له‌و رێ وڕه‌سمه كرد‌و دوو په‌یامیان به‌و بۆنه‌وه
پێشكه‌ش كرد. *په‌یامی یه‌كه‌م وه‌كو په‌یامی كۆمه‌ڵه له لایه‌ن
ده‌فته‌ری سیاسییه‌وه په‌یامی دووهه‌میش په‌یامی به‌ڕێز كاك عبدالله
مهتدی وه‌كو هاورێیه‌كی كۆنی یدالله خسروشاهی كه له زیندانه‌كانی
ساواكی ڕژێمی شاهنشاهی ئه‌و وه‌كو هه‌ڵسوڕاوێكی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری و
كاك عبدالله‌ش وه‌كو چالاكی سیاسی گیرابون، ببون به دۆست و هاوڕێ به‌و
بۆنه‌وه پێشكه‌ش كرا. كۆتایی مه‌راسمه‌كه‌ش به سرودی ئه‌نته‌رناسێۆنال
سرودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار کۆتایی پێهات.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
كومیته‌ی بریتانیا
ڕێكه‌وتی
20/02/2010









|