|
ڕونکردنەوەیەکی کۆمیتەی شاری ستۆکهۆڵمی کۆمەڵە
سەبارەت بە ڕۆژی کۆمەڵەوە
هەر
وەک هەمواه ئاگادارن، ڕێزگرتن لە ساڵیادی ئاشکرابونی کۆمەڵە و هەروەها
سپاس و پێزانینی ئەرک و خەباتی ڕێڕەوانی ئەم ڕەوتە لە لایەک و ڕێز
دانان بۆ هەمو ئەو کەسانەی کە گیانی خۆیان لە ڕێگای ئامانجەکانی
کۆمەڵەدا بەخت کرد، وەک ئەرکێکی ئاسایی ساڵانەی ئێمە بووە. وە تا ئەو
جێگایەی بۆمان گونجابێت درێغیمان نەکردوە. ئەمسالیش هەر لە زوەوە بۆ
ئەم مەبەستە بەرنامەمان دانا و شوێنی گونجاومان بۆ دیاری کرد. (پەیدا
کردنی شوێن، یەکێک لە گرینگترین ئەرکەکانە بۆ ئەم مەبەستە) بەڵام
بەداخەوە هاوکات بونی مەرگی ناوەختی تێکۆشەری لە مێژینەی کۆمەڵە کاک
فاڕوقی بلوری لە گەڵ ڕۆژی دیاری کراو بۆ ئەم مەبەستە، بو بە هۆی ئەوەی
کە ئەو کۆمیتەیە بەڕێوەچونی مەڕاسمەکە سەرە رای ئەوی کە هەمو
ئامادەکاریەکی بۆ کرابو هەڵوەشێنێتەوه.
پیرۆزبێت
26ی
ڕیبهندان ساڵڕۆژی ئاشکرا بوونی کۆمهڵه
بەرزو بەڕێز بێت یادی هەمو تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی و سەربەستی!
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زهحمهتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی شاری ستۆکهۆڵم
|