|
کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له بیر ناکه‌ین
هاتنی وه‌رزی به‌هار و نه‌ورۆز بۆ گه‌لی کورد ئه‌گه‌ر له لایه‌که‌وه
شادیهێنه‌ره، هاوکات وه‌بیر هێنه‌ره‌وه‌ی گه‌لێک ڕوداوی تاڵ و خوێناوی
مێژوی ئه‌و گه‌له‌شه. هه‌ر له نه‌ورۆزی خوێناوی سنه و ڕوداوه
خوێناویه‌کانی دیاربه‌کر و قامیشلوه‌وه تا بۆمبارانی هه‌ڵبجه، هه‌موی
درێژه‌ی شانۆیه‌که له خۆڕاگری گه‌لێکی ڕاپه‌ڕیو له پێناو وه‌ده‌ست
هێنانی مافه‌کانی خوێدا.
بەڵام لەم ناوەدا لە هەموان سامناکتر برینی هەڵەبجەیە. کە دروست لەگەڵ
پشکوتنی نەرگس و گەزیزە یانی سەرو بەندی ئاوس بوونی دایکی زەوی بە
ڕۆڵەی بەهار لە بیست و پێنجی مانگی ڕەشەمەدا ڕویدا. لەم ڕۆژەدابو کە
هێزی فاشیست و ڕەگەز پەرەستی بەعسی بارانی مەرگی بە سەر هەڵەبجەدا
باراند. هەزاران کەس له ژن ،پیاو و منداڵ و لاو لە ماوەیەکی زۆر کەمدا
بوون بە قوربانی. ئێستاش پاش تێپەڕبونی دەیان ساڵ که‌م نین ئه‌و
که‌سانه‌ی که به برینه‌کانی ئه‌و بۆمبارانه شیمیایه‌وه ده‌ناڵێنن.
ئەم کارەساتە لاپەڕەیەکی ڕەشی مێژوی مرۆڤایەتیە کە بۆ هەمیشە
دەمێنێتەوە. بۆ ئەوەی چی‌تر وەها کارەساتێک لە داهاتودا دوپات
نەبێتەوە، پێویستە هەمو ساڵێک لەم ڕۆژەدا لە لایەکەوە ڕێز بگرین لە
قوربانیانی ئەم کارەساتە و لەلایەکیشەوە نه‌فرەت
و بێزاری خۆمان لە خۆلقێنەرانی وەها کارەساتێک دەربڕین. هەر وەها
وەبیری ڕای گشتی جیهانیش بخەینەوە، نەکا تێ‌پەڕ بونی کات گەردی
فەرامۆشی بەسەردابێنێ!
بۆ هه‌مو ئێمه‌ی ڕیبوارانی ڕێبازی پڕ له شانازی کۆمه‌ڵه و گه‌لی کورد
له کوردستانی ئێران، ئه‌و ڕۆژه تایبه‌تمه‌ندیه‌کی دیکه‌شی هه‌یه.
له‌و ڕۆژه‌دا پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی گوردانی شوانی کۆمه‌ڵه که
له‌و کاته‌دا له ناوچه‌ی هه‌ورامان بوون، له لایه‌که‌وه که‌وتنه
به‌ر بۆمبارانی شیمیایی به‌عسیه‌کان و له لایه‌کی دیکه‌وه گه‌مارۆی
هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی که به هێزی زۆره‌وه به مه‌به‌ستی شه‌ڕ
له‌گه‌ڵ عێراق له‌شکریان هێنابو. پاش شه‌ڕێکی قورس و موقاوه‌مه‌تێکی
قارمانانه و بی وێنه زیاتر له هه‌شتا که‌سیان گیانیان له ده‌ست دا
و به‌م جۆره لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێیان له خۆڕاگری قاره‌مانانه بۆ
کۆمه‌ڵه تۆمار کرد. یادیان به‌رز و به‌ڕێزبێ!
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات
2010-03-10
|