|
راپۆرتیک له‌سه‌ر به‌رێوه‌چوونی سمینارێکی یه‌ک رۆژه
له شار دێلف له وڵاتی هوڵه‌ند له ژێر ناوی
بزووتنه‌وی سه‌وز و روانگه‌ی ئیمه
له به‌ر پێویست و گرنگدان به ده‌ورو و کاریگه‌ری ئوپوزسیونی به
توانای ئیرانی له به‌رێوه بردنی چالاکی سیاسی بۆ پشتیوانی کردن له
بزووتنه‌وی ئازادی خوازی ئیستای ئیران له وڵاتی هوڵه‌ند کومیته‌یه‌کی
هاوکاری و هاوده‌نگی له نیوان حیزبه سیاسه‌کان و رێکخراوه‌کانی
ئیرانی له ده‌روه‌ی وڵات پێک هاتووه. ئامانج ئه‌و کومیته‌یه نه‌ک
یه‌کگرتنه‌وه له نیوان حیزبه سیاسیه‌کان له بواری بیر و باوه‌ر،
به‌ڵکوو رێکخستن و هاوده‌نگی تر کردنی ده‌نگی ئوپوزسیونی ده‌ره‌وی وڵات
له پشتیوانی له بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌ریکه‌ی ئیستای ئیران له
بوونه‌کانی داهاتوویه. بۆیه به‌م بۆنه‌یه‌وه نیوه‌رۆی رۆژی
14
مارس کاتژمێر یه‌کی پاش نیوه‌رۆ به ئاماده بوونی نۆینه‌رانی ئه‌حزابی
سیاسی و رێکخراوه‌کانی چالاک له وڵاتی هوڵه‌ند وه به ئاماده بوونی
جه‌ماوه‌ریکی زۆر له ئیرانیانی دانیشتوی وڵاتی هوڵه‌ند کومیته‌ی
هاوکاری و هاوده‌نگی هێزه سیاسیه‌کانی ئیرانی له‌و وڵاته، سمیناریکی
یه‌ک رۆژه‌ی له ژێر ناوی بزووینه‌وه‌ی سه‌وز و روانگه‌ی ئیمه
به‌رێوه برد.
سوخنرانانی
ئه‌م سمیناره
1.
ناهید به‌همه‌نی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری
زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئیران
2.
شیرین قاره‌مانی نۆینه‌ر له کومیته‌ی نه‌دا
3.
سادق زه‌رزا حیزبی دیمکراتی کوردستان ئێران
4.
فریدون ئیبراهیمی حیزبی توده‌ی ئیران
5.
ره‌وف که‌عبی رێکخراوی ئیحادی فه‌دایانی خه‌ڵقی ئیران
6.
عه‌لی پور نه‌قه‌وی رێکخراوی فه‌دایانی خه‌ڵق ئیران زۆرینه
7.
مه‌حمود جه‌عفه‌ری جیبهه‌ی ملیی ئیران
8.
وه‌حید شه‌عبانی خۆیندکاری چالاکی سیاسی
به‌رێوه بردنی ئه‌م سمیناره له لایان تاهیره خوره‌می و موحه‌مه‌د
ره‌زا ئیسکه‌نده‌ری بوو. سه‌ره‌تا هه‌ریه‌ک له سوخنرانان بۆ ماوه‌ی
ده ده‌قیقه روانگه‌ی خۆیان له‌سه‌ر بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریکه‌ی ئیستای
ئیران ده‌ربری. دواتر روبه‌روبوونه‌وه‌ی دو که‌سی له نیوان نوینه‌ری
حیزبه‌کان ئه‌نجام دروا و به پرسیار و وڵام دانه‌وه لایه‌نه‌کانی تر
ئیدامه درا. به‌شێکی تر پرسیاری ئاماده‌بوان وه وڵامدانه‌وه‌ی
سوخنرانان بوو. به‌ڵام پێش به‌شی پرسیار و وڵام دانه‌وه خاتوو ئاسفه
ئه‌سکه‌نده‌ری سه‌مای ئازادی پێشکه‌ش به ئاماده بووان کرد.
له گرنگترین به‌شه‌کانی ئه‌م سمیناره:
پرسی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان له ماوه‌ی
31
ساڵی رابردوو له وته‌کانی هاورێ ناهیدی به‌همه‌نی بوو که له لایان
ئاماده بوان پشتیوانی و ته‌شویق کرا.
کۆبونه‌وه‌ی چه‌ندین رێکخراو، دیالۆگ کردن له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز و
را گۆرین و ته‌حلیلی سیاسی حیزبه‌کان، وه هه‌روه‌ها هاوده‌نگی له‌سه‌ر
سیکۆلار بوون و دیمکراسی خوازی بزوتنه‌وه‌که وه هه‌روه‌ها هه‌رچی
تۆکمه تر کردنی ئه‌م هێزانه بۆ پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌که له
داهاتوو بوو.
بوونی لایه‌نه جیاوازه‌کان له ساڵۆنی سمیناره‌که و به‌شداریان له
به‌شی پرسیار و وڵام
به‌ڕێوه چوونی سمیناره‌که به شێوازێکی نۆی و هه‌روه‌ها پرسیار و
وڵامی سوخنرانا، وه هه‌روا دیالۆگی
سیاسی له سه‌ر پرسه گرنگه‌کانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ده‌وری نیگه‌تیڤی
له به‌رێوه چونی سمیناره‌که هه‌بوو.
کۆتایی سمیناره‌که وته‌کانی هاوڕی ئه‌حمه‌دی مورته‌زایی به نوێنه‌ری
له کومیه‌تی هاوکاری و هاوده‌نگی هێزه سیاسیه‌کانی ئیرانی له
هوڵه‌ند بوو، سمیناره‌که به خۆینده‌وه‌ی سرودی یاری ده‌بستانی کۆتایی
پێهات.
ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵه له ده‌روه‌ی وڵات
کومیته‌ی هوڵه‌ند
14.03.2010


















|