|
راپۆرتی رۆژی هه‌ڵه‌بجه له شاری یۆتۆبۆری!
ڕۆژی شه‌ممه
14دی
3
به به‌شداری کۆمه‌ڵێکی زۆر له حیزبه‌کانی هاوکاری و کۆمه‌ڵه
کوردێه‌کان و رێکخراوه‌ی ژنان له شاری یۆتۆبۆری سوید له یادی ڕۆژی
هه‌ڵه‌بجه ڕێ‌و ره‌سمیک به‌رێوه‌چو که به‌شێک کاری به‌رێوه‌چونی رێ و
ره‌سمه‌که له ئه‌ستوی حیزبه‌کان بوو که ئێمه‌ش وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی
شورشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران هه‌م له ناو حیزبه‌کاندا و
هه‌م له ناو کۆمه‌ڵه کوردیه‌کاندا نوێنه‌رمان هه‌یه و به‌شدار بوین.
رێ و ره‌سمه‌که که خه‌ڵکێکی زۆر تێدا به‌شدار بوو به ده‌قیقه‌ێه‌ک
بێ‌ده‌نگی بۆ رێز گرتن له یادی گیان به‌خت کردوانی هه‌ڵه‌بجه که له
16دی
3ی
1988
بۆمبارانی شیمیای کرابوون ده‌ستی پێ کرد.
کورته نمایشێک له سه‌ر بارودۆخی هه‌ڵه‌بجه ژێر ناوی که‌وا
منداله‌کانم و خێزان و که‌س وکارم هه‌مووی تێداچو و بۆ واتان لێ کردین
ئێوه هه‌موتان درۆزنن پێشکێش به به‌شدار بوان کرا.
پاشان وتارێک له سه‌ر مێژوی هه‌ڵه‌بجه و وتارێکی دیکه له سه‌ر
خراپی ژینگه و بارودۆخی خراپی که‌م ئه‌ندامانی بۆمبه‌بارانی شاری
هه‌ڵه‌بجه بۆ به‌شدار بوان خوێندرانه‌وه و که‌سێک له بریندار بوانی
هه‌ڵه‌بجه که که‌س و کارێکی زۆری له ده‌ست دابوو له به‌ر ده‌م
به‌شدار بوانی ڕی و ڕه‌سمه‌که داوای ئه‌وی کرد و وتی: کاتی ئه‌وه
هاتووه که ئه‌وانه‌ی له‌و هێره‌شه‌دا بۆ سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه
یارمه‌تی حکومه‌تی ئێران یان داوه ده‌بێ داوای لێ بوردن له خه‌ڵکی
هه‌ڵه‌بجه بکه‌ن و پاشان به چه‌ند پارچه شعرێک کوتای به ڕی و
ڕه‌سمه‌که هات.
کۆمه‌ڵه‌ی شورشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیته‌ی شاری یۆتۆبۆری
15/3/2010

 |