|
راپۆرتی به‌رێوه‌چونی ڕێ‌و ره‌سمی ساڵرۆژی یادی ئه‌نفال
له شاری یۆتۆبۆری سوید!
ڕۆژی هه‌ینی ١٦دی مانگی ٤ وه‌ک هه‌موو ساڵه‌کانی دیکه به هاوکاری
هێزه سیاسیه‌کانی کوردی و کۆمه‌ڵه کوردیه‌کان ڕێ‌و ره‌سمی ساڵ یادی
ئه‌نفال به به‌شداری کۆمه‌ڵێکی زۆر له کورده‌کانی دانیشتوی شاری
یۆتۆبۆری به‌رێوه چو که کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی
ئێرانیش له رێ‌و ره‌سمه‌که‌دا به‌شدار بوو.
ڕێ‌و ره‌سمه‌که سه‌ره‌تا به ده‌قیقێک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له گیان
به‌خت کردووانی ئه‌نفال ده‌ستی پی کرد پاشان نمایشێک که ده‌لاله‌تی
له ئه‌نفال و گرتن و کوشتن و بند کردنی کوردانی کوردستانی عێراق
ده‌کرد له لایان هونه‌رمه‌ند دڵشاد رحمانه‌وه پێشکیش به به‌شدار
بوان کرا.
جێگای ئاماژه پی کردنه، که ئەمساڵ له ڕۆژی ئه‌نفالدا کۆمه‌ڵێکی زۆر
لە کە‌لوپه‌لێکی جۆراوجۆری که‌لتوری کوردی له رێ و ره‌سمه‌که‌دا نمایش
کران و دواتر رێ و ره‌سمه‌که به چه‌ند شعر و نمایشی دیکه کۆتای پێ
هات.
کۆمه‌ڵه‌ی شورشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیته‌ی یۆتۆبۆری.
٢٠١٠-٠٤-١٧




|