|
خۆپێشاندانی لەندەن بە بۆنەی لە سێدارە دانی ٥ تێکۆشەری سیاسی
ڕۆژی یه ک شەمه ڕێکەوتی ٩/٥/٢٠١٠ له شاری لەندەن له بەردەم سەفارەتی
کۆماری ئیسلامی ئیران، سەعات ٣ی پاش نیوەڕۆ تا سەعات ٥ی ئێواره بۆ
ماوەی ٢ساعات له سەر بانگهێشتی چەندین کەسایەتی تێکۆشەری کوردوفارس،
جەمعێکی زۆر له لایەنگران وهەڵسوراوانی حێزبو ڕێکخراوی سیاسی ومەدەنی
ئێرانی وکوردستانیکان؛ وێرای لاینگرانی بزوتنەوەی سەوز و دەیان
کەسایەتی خەباتگێڕو هەڵسوڕاوی سەربەخۆ له کوردو فارس و عەرەب و بەلوچ
له بەردەم سەفارەتی ئێران کۆبۆنەوه و خۆپیشاندانێکیان سازدا دژ به
ئیعدام کردنی ئەو ٥ تێکۆشەره که چواریان کورد بوون. تەزاهوراتەکه به
بەرزکردنەوەی شیعارو پلاکارت که دژی کۆماری ئیسلامی نوسرابون، وە
هەروەها وێنەی ئەو شەهیده سەر بەرزانه و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان
ودروشمدان بەدەنگی بەرز به هەر سێ زمانی کوردی وفارسی وئینگلیسی،
سەرنجی خەڵکی سەر شەقام و ڕێبوارانی بەتەواوی بۆ لای خۆی ڕاکێشابوو.
شیعارەکانیش بریتی بوون له مانه؛ مرگ بر خامنەیی مرگ براحمدینژاد.
خامنەیی قاتله، ولایتش باطله، خامنی نمیری محکمه را ببینی، دەس له
ئیعدام کردن ڕاگرن، عزا عزاس امروز روز عزاس امروز، هتد..... وه
بەیناوبەین سرودی شۆڕشگێڕانەیان له بڵندگۆوه بڵاوده کردەوه، دواتر له
نێو ئاپورەی بەشداربواندا نامەیەکی شەهیدی سەربەرز فەرزادی کەمانگەر که
له زیندانەوه نوسیبوی خوێندرایەوه.
شایانی باسه چەندین دەزگای ڕاگەیاندن وهەواڵنێری ئامادەی ئەو
خۆپیشاندانه که ببون که تەلەفزیۆنی [بی بی سی]شی له خۆگرتبو،شتێکی دیکه
که ده بێ ئیشاره ی پێ بکرێ ئه وه یه که خه به ری بڵاوبونه وه ی ئیعدام
کردنی ئەو ٥ تێکۆشەره تا کاتی بەڕێوه بردنی ئەو خۆپیشاندانه هەرچەنده
ماوەیەکی کورت بۆ به ڵام خه ڵکێکی زۆر به شدارییان کردبوو.هه ڵسوراوان
و تێکۆشەرانی کۆمەڵه لەم خۆپیشاندانه چالاکانه بەشدارییان کرد.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کومیتەی بریتانیا
١١/٥/٢٠١٠







 |