|
رێپۆرتاژی به‌ڕێوه‌چونی ڕێپێوان به دژی کۆماری ئیسلامی ئێران،
له وڵاتی فینلاند
جارێکی دیکه بۆ به‌رز ڕاگرتن و ڕێز لێنان له‌و پێنج که‌سه‌ی که
یه‌كشه‌ممه ١٩ی گوڵان،(٩،٥،٢٠١٠) له‌زیندانی ئێڤین له‌لایه‌ن
به‌رپرسانی ئه‌م زیندانه له‌سێداره دران، وه هه‌روه‌ها ده‌ربڕینی
ناڕه‌زایه‌تی دژ به ڕژیمی دیکتاتۆر و جنیایه‌تکاری کۆماری ئیسلامی
ئێران و مه‌حکوم کردنی ئه‌م تاوانه دژی مرۆڤایه‌تیه،ئه‌مڕۆکه‌ش:
شه‌ممه ١٥ مانگی ٥ی ٢٠١٠ له شاری هێلسینکی له وڵاتی فینلاند
ڕێپوانێکی دیکه به‌ڕیوه چوو.
·
ڕێپێوانه‌که له کاتژمێر ١١ به‌یانی له ئێزگه‌ی مێتڕۆی
کووڵۆساری
Kulosaari
به‌ره‌وه باڵوێزی ئێران ده‌ستی پێ‌کرد و له ماوه‌ی ڕێپێوانه‌که‌دا له
لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه شیعاری: مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیکتاتۆر، برۆخێ
کۆماری ئیسلامی ئێران، بژی ئازادی، مه‌رگ و نه‌مان بۆ خامه‌نه‌یی و
ئازادی و دیموکراسی بۆئێرانیه‌کان...هتد.
هه‌روه‌ها له به‌ر ده‌م باڵوێزی ئێران له لایه‌ن حیزب و سازمانه
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیکان چه‌ندین ڕاگه‌یه‌ندراو
بۆ
مه‌حکومکردنی ئه‌م جنایه‌ته نامرۆڤانه‌یه به دو زمانی کوردی و
فارسی، خوێندرایه‌وه و له کۆتایدا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه کرد که
ده‌بێ هه‌مومان یه‌ک ده‌نگ ئه‌م جنیایه‌ته قیزه‌ون و مرۆڤ کوژیه‌ی
کۆماری ئیسلامی ئێران مه‌حکوم که‌ین و خه‌ڵکانی وڵاتانی دیکه و
کۆمه‌ڵانی مافی مرۆڤی لێ ئاگادار که‌ینه‌وه.
به‌شداربوانی ئه‌م ڕێپێوانه بریتی بوون لە:
·
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران،کۆمیته‌ی فینلاند
·
حیزب دێموکراتی کوردستان ئێران، کۆمیتەی فینلاند
·
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، کۆمیته‌ی فینلاند
·
ناوه‌ندی چاک
·
بزوتنه‌وه‌ی دێموکراتیکی یارسان - کومیتەی فینلاند
٢٠١٠-٠٥-١٦



 |