كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
کۆمیته‌ی بریتانیا

Komala Party- Iranian Kurdistan
Committe in England

خۆپیشاندان له بەردەم پارلەمانی بریتانیا

 

ڕۆژی هه ینی ڕێکه وتی٤/٦/٢٠١٠ سەعات ٤ تا ٦ ئێواره له بەردەم پارلەمانی بریتانیا له شاری لەندەن له سەر بانگهێشتی کۆمیتەی کوردەکانی دانیشتووی لەندەن، خۆپیشاندانێکیان بەرێوه برد، به بەشداری به شێکی زۆر له کوردەکانی دانیشتووی لەندەن وشارەکانی دەوروبەری وچەندین کەسایەتی ئازادیخوازی ئێرانی.

ئەو خۆپیشاندانه به بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان وتراکت ودروشمی جۆراوجۆر که هەمووی دژی کۆماری ئیسلامی بوون، ته عبیری له پشگیری وپشتیوانی بۆ ئازاد کردنی زیندانییانی سیاسی و چالاکانی مەدەنی کورد دەکرد له نێو سیاچاڵه کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەس هەڵگرتن له ئیعدام کردنیان. وە هەروەها وێنەی ئەو پێنج تێکۆشەره واته {فرزاد کمانگر} و هاورێکانی که لەم چەند مانگەی دواییه دا ئیعدام کران وێرای دەیان تێکۆشەری ئیعدام کراوی دیکه بەرزکرابونەوه. وه به دەنگی بەرزو به زمانی ئینگلیسی شیعار دەدرا.

بەشێک لەو شیعارانه بریتی بوون له مانه؛

١. زیندانی سیاسی دەبێ ئازاد بکری

٢. نا بۆ ئەشکەنجه و زیندان و ئیعدام

٣. دەس له ئیعدام کردنی ئەو ٢٤ زیندانییه سیاسیانه هەڵگرن

٤. دەس هه ڵگرن له گرتن وزیندانی وئه شکه نجه کردنی خۆێندکاران

٥. مەرگ بەر احمدی نژاد

٦. مەرگ بەر خامنەئی مەرگ بەر کۆماری ئیسلامی ئیران وه هەروەها

 

شیعرێکی شێرکۆ بێکەس که لەم سەردەمە وە بۆ ئیعدام کراوەکان نوسیوێتی، له لایەن تێکۆشەرێکی ئێرانی‌یەوه تەرجمه کرابوه سەر زمانی فارسی له نێو بەشداربوانی ئەو خۆپیشاندانه خۆێندرایەوه. شایانی باسه چەندین دەزگای هەواڵنێری جیهانی و لۆکاڵی ئامادەی خۆپیشاندانەکه بوون یەکێک لەوانه کاناڵی {العربییه} بوو.

شتێکی دیکه که شایەنی ئاماژه پێ کردنه ئەویش ئەوەیه، ئەو شوێنه واته بەردەم پارلەمانی بریتانیا جگه له خەڵکانی بریتانیا گەشتیارانی وڵاتانی دیکه ڕوی تێدەکەن و دێن بۆ سەیرانی که چەندین جێگاو ئاسەواری سەرنج ڕاکێش وباستانی تێدایه، زۆرێک لەو خەڵکانه به دیتنی دیمەنی ئەو خۆپیشاندانه و گوێ گرتن لە دروشمەکان تێکەڵ به ئاپۆرەی خەڵکەکه دەبون و وێنەیان لەو خۆپیشاندانه هەڵدەگرتەوه.

کۆمیتەی کۆمەڵە وهەڵسوڕاوانی کۆمەڵه وێڕای دوو ئەندامی دەفتەری سیاسی له وڵاتی بریتانیا بەشداری ئەوخۆپیشاندانه بوون.

 

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی بریتانیا

٠٥/٠٦/٢٠١٠

Web: www.komala.org
E-mail:
 

© Komala 2009