كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
ڕێکخراوی ڤه‌نکوڤه‌ری

Komala Party- Iranian Kurdistan
Committe in Vancouver

     

بەرێوەچوونی ئاهەنگی نەورۆز لە رۆژئاوای کانەدا

 

لە سەر بانگەوازی کۆمیتەی بەرێوەبەری ئاهەنگی نەورۆز لە شاری ڤانکوڤەر، کوردەکانی هەرچوارپارچەی کوردستان لە رێورەسمێکی شکۆداردا رێزیان لەم رۆژە مێژوییە گرت و ئەورۆژەیان پیرۆز کرد.

رۆژی یەکشەمە ٢٠ی مارسی ٢٠١١ لە برنابی سەنترال پارک، یەکێک لە پارکەگەورەکانی ڤانکوڤەر لە کەشوهەوای ئازاددا سەدان کەس لە کوردستانیانی دەڤەری ڤانکوڤەر لە ناو شایی و چەپلەرێزان و بە خۆێندنی سرودی "ئەم رۆژە سالی تازەیە نەورۆزە هاتەوە" و بە جلوبەرگی رازاوەی کوردیەوە ئاگری نەورۆزیان کردەوە و پیرۆزبایی نەورۆزیان لەیەکتر کرد. لەم رێورەسمەدا پەیامی هاوبەشی هێزە سیاسیەکان و کۆمیتەی بەێوەبەری نەورۆز بە زمانی ئینگلیسی پێشکەشکرا. دو کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی برنابی بەرێزان ساڤ دالیوال و پیەترۆ کالێندینۆ بەشداری رێورەسمەکە بوون و هەرکامە وتارێکیان پێشکەش کردو جەژنی نەورۆز و سالی تازەیان لە بەشداربوان و گەلی کورد پیرۆزبایی کرد. لەم رێورەسمەدا وێرای کردنەوەی ئاگری نەورۆز گەنجانی شارەکە نمایشێکیان لە جلو بەرگی رازاوەی کوردی پێشکەش کرد کە لەگەل پێشوازی گەرمی بەشداربوان بەرەورو بوو. لە میانەی ڕیورەسمەکەدا چەند پارچە شێعر و پەخشان تایبەت بەم رۆژهە مێژوییە لە لایەن بەشداربوان و بەرێوەبەرانی ڕیورەسمەکەوە پێشکەش کرا. رێورەسمەکە تا کاتژمێر ٦ی ئێوارە بە مۆسیقای زیندو و بەشداری هونەرمەندان سیروس و دژوار درێژەی بوو.

شایانی باسە کە ئەندامانی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە رێکخستن و بەرێوەبەری رێورەسمەکەدا بەشداری چالاکانەیان بوو.

 

کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

ڤانکوڤەر - کانادا

٢٢/٣/٢٠١١

 

Web: www.komala.org
E-mail: northamerica_komala@yahoo.com
Teflon:
Fax:

© Komala 2011