كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
ڕێکخراوی ڤه‌نکوڤه‌ری

Komala Party- Iranian Kurdistan
Committe in Vancouver

   

کۆمیتەی پشتیوانی لە خەباتی خەلکی ئیران دژی کۆماری ئیسلامی

لە ڤانکوڤەر پێکهات

 

لە سەر داوای کۆمەلێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە شاری وانکوڤەری کانەدا کۆبونەوەیەکی هاوبەش بە بەشداری نوێنەرانی ژمارەیەک لە حیزب و رێکخراوە سیاسی و مەدەنیەکان لە رۆژی پێنج شەمە رێکەوتی ٣ی مانگی مارسی ٢٠١١ لە ڤانکوڤەر پێک هات.

لەم کۆبونەوەدا باس لەسەر مەسائێلی هەستیار و هەنوکەییی ئێستای ئێران کرا و دەور و نەخشی هێزەبەرهەلستکارەکانی کۆماری ئیسلامی لە دەرەوەی ولات و جێگا و دەوری ریکخستنی ئاکسیۆن و نارەزایەتی دەربڕین بە کردەوە دژە مرۆڤایەتیەکانی کۆماری ئیسلامی کرا و ئالوگۆری بیرورا لەم بارەوە کرا. لە ئاکامی باسەکاندا کۆی بەشداربوانی کۆبونەوەکە لەسەر ئەوە ساق بونەوە کە بۆ کانالیزەکردن و ریکخستن و هەرچی شکۆدارترکردنی ئاکسیون و نارەزایەتی دەربرینەکان دژی کۆماری ئیسلامی لەم شارەدا کۆمیتەیەک پێک بێت لە سەرجەم هیزە بەرهەلستکارەکانی کۆماری ئیسلامی کە باوەریان بە جارنامەی مافی مرۆڤ هەبیت و لەهەمان کاتدا پایبەند بن بە سکولاریزم، یەکسانی مافی ژن و پیاو و رۆخانی کۆماری ئیسلامی ئیران. بەم بۆنەوە کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پشتیوانی لە خەباتی خەلکی ئێران لە دژی کۆماری ئیسلامی پێک هات.

 

ئەو حیزب و گروپانەی کە ئەو کۆمیتەیان پێکهێناوە بریتین لە:

 

١- کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

٢- حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٣- رێکخراوی فیدائیانی ئەقەلیەت

٤- حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران

٥- ندا بۆ ئازادی

٦- کانونی ئێرانیانی پارێزگاری لە ئاشتی و ئازادی

٧- یەکیەتی ئێرانیانی رۆژیاوای کانەدا

٨- هاوپەیوەندی ئێرانیانی وانکوڤەر

پێوستە ئاماژە بەوە بکەین کە ژمارەیەک حیزب و رێکخراوی سیاسی و مەدەنی دیکەش هەن کە لە گەل مەنشوری ئەم کۆمیتە کۆکن و لەم پەیوەندیەدا حازر بە هاوکارین و دەبن بە ئەندامی کۆمیتەکە بەلام بە هۆی ئەوەی لە کۆبونەوەی یەکەمدا بەشدار نەبوون لێرەدا ناویان ناهێنین. لە راگەیاندنەکانی داهاتودا ناوەکان بە تەوکمیلی باس دەکەین.

 

کۆمەلەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی ریکخراوی وانکوڤەر – کانەدا

٥ی مارسی ٢٠١١

 

 

   

Web: www.komala.org
E-mail: northamerica_komala@yahoo.com
Teflon:
Fax:

© Komala 2011