|
سمینارێک له‌سه‌ر پرسی نه‌ورۆز له‌وڵاتی نۆروێژ
به بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆز و ساڵی نوێی کوردی، ڕێکه‌وتی ٢٠ی٣ی٢٠١١ی زاینی کاتژمیر ٣ی پاشنیوەڕۆ به کاتی ئۆلسۆی پێته‌ختی وڵاتی نۆروێژ له یه‌کێک له هۆڵه‌کانی ئه‌و شارەدا سمینارێکی لێکۆڵینه‌وە و زانستیانه له‌سه‌ر پرسی نه‌ورۆز له لایه‌ن کۆمیته‌ی هاوکاری هێزە سیاسییه کوردستانییه‌کان له وڵاتی نۆروێژ رێکخرا. کۆمیته‌ی هاوکاری هێزە سیاسییه کوردستانییه‌کان له وڵاتی نۆروێژ، بۆ پیرۆز کردنی نه‌ورۆز و به هانا چونی ساڵی نوێی کوردی، به پێچه‌وانه‌ی ساڵانی ڕابردو ئه‌مساڵ بڕیاریدا که سمینارێکی زانستیانه له سه‌ر پرسی نه‌ورۆز و مێژوی ئه‌و رۆژە و پێوەندی به کوردەوە ساز بدات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له لایه‌ن کۆمیته‌ی هاوکارییه‌وە که کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زەحمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران یه‌کێک له ئه‌ندامانی ئه‌و کۆمیته‌یه، روناک بیر و نوسه‌ر و که‌سایه‌تی ناسراو به‌رێز دوکتور حوسه‌ین خه‌لیقی بانگهێشت کرا که پێشکه‌ش کاری ته‌وەری کۆبونه‌وەکه بێت. شایانی باسه دەیان که‌س له که‌سایه‌تی و چالاکانی کوردی دانیشتوی نۆروێژ له بوارە جیا جیاکاندا وەک میوان به‌شدارییان له‌و سمینارەدا کرد. سمینار سه‌رەتا به سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕەقیب له‌لایه‌ن هونه‌ر مه‌ندی ناسراوی گه‌له‌که‌مان کاک قادر ئه‌لیاسی و پاشان به ڕاگرتنی دەقەیه‌ک بێ دەنگی بۆ رێز گرتن له یادی سه‌رجەم گیانبه‌ختکردوانی رێگای ڕزگاری کوردستان له چوار پارچه‌ی کوردستان دەستی به کاری خۆی کرد. کاک مه‌نسور عه‌زیزی دوای ئه‌وەی به‌خێر هاتنی میوانانی کرد دەقی به‌رنامه‌که‌ی ڕاگه‌یاند، پاشان به‌ڕێز کاک ساڵح وەلیزادە به‌رپرسی کۆمیته‌ی هاوکاری هێزە سیاسییه کوردستانییه‌کان له نۆروێژ، به نوێنه‌رایه‌تی پارت و رێێکخراوەکانی ئه‌ندام له کۆمیته‌ی هاوکاری به‌خێر هاتنی میوانانی کرد و مه‌به‌ست له گرتنی وەها سمینارێکی بۆ به‌شداربوان باس کرد و گرینگی زانیاری زانستیانه به جه‌ماوەر له‌سه‌ر پرسه گرینگه نه‌ته‌وەیی و مێژوییه‌کانی گه‌لی کردی بۆ جه‌ماوەری به‌شدار بو شی کردەوە، له‌و پێوەندییه‌دا ئاماژەی به‌وە کرد کە ئه‌م سمینارە به‌و مه‌به‌سته سازدراوە. دواتر رێزدار دوکتور حوسه‌ین خه‌لیقی باسێکی تێر و ته‌سه‌لی له سه‌ر نه‌ورۆز، مێژوی نه‌ورۆز له رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست و پرسی کورد و پێوەندی کورد و نه‌ورۆزی پێشکه‌ش به به‌شدار بوان کرد، دوکتور خه‌لیقی هه‌مو بوارەکانی نه‌ورۆزی له بواری فه‌لسه‌فی و مێژویی به شێوەیه‌کی زانستیانه و به ئاماژە دان به دیکۆمێنت و سه‌رچاوەی باوەڕ پێکراو، دایه به‌ر باس و شیکاری له‌سه‌ر کرد که تێیدا ئاماژەی به زۆر خاڵی گرینگ کرد و بوارە جیا جیا کانی ئه‌و پرسه‌ی دایه به‌ر باس لێکۆڵینه‌وە. دوای قسه‌کانی رێزدار خه‌لیقی، ئامادە بوان پرسیار و تێبینی و باسه‌کانی خۆیان پێشکه‌ش کرد و پرسیار و تێبینیه کانیان ئاراسته‌ی دوکتور خه‌لیقی کرد که به‌شداربوانیش به نۆبه‌ی خۆیان باسه‌که‌یان زیاتر کردەوە و دەوڵه‌مه‌ند تریان کرد، به دوای باس وپرسیاری به‌شدار بواندا رێزدار خه‌لیقی وڵامی پرسیارەکانی دایه‌وە، له به‌شێکی دیکه‌ی سمینارەکه‌دا شاعێری دەنگ خۆش به ناو بانگ هاوڕێ بێهروز سه‌ڵه‌واتی به پێشکه‌ش کردنی چه‌ندین پارچه هۆنراوە لە پێوەندی نه‌ورۆز و بۆنه‌که‌دا، که‌ش و هه‌وای سمینارەکه‌ی به دەنگه خۆش و به سۆزەکه‌ی ڕازاوە تر کرد. له کۆتایی دا کۆمیته‌ی هاوکاری ماڵ ئاوایی له به‌شدار بوان کرد و سوپاسی رێزدرا خه‌کیقی کرد بۆ ئامادە بونی له‌و سمینارەدا، کاتژمیر ٦ی ئێوارە پاش ٣کاتژمێر باسی چڕ و پڕ، سمینار له ناو ڕەزایه‌تی به‌شداربوان دا کۆتایی پێهات. شایانی باسه جگه له‌وەی کۆمه‌ڵه له کۆمیته‌ی هاوکاری ئه‌ندامه و له‌گه‌ل حیزبه‌کانی تری ناو کۆمیته‌ی هاوکاری پێکه‌وە ئه‌و سمینارەیان پێکهێنابو وەفدێکیش له هاوڕێیانی کۆمه‌ڵه که پێهاتبون له هاورێیان بێهروز سه‌ڵه‌واتی، خالد مه‌جیدی، و ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی به‌شداری سمینارەکه‌بون.
کۆمیته‌ی هاوکاری هێزە سیاسییه کوردستانییه‌کان له نۆروێژ که بریتین له:
· یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان · پارتی دیموکراتی کوردستان · حزبی شوێعی کوردستان · حزبی زەحمه‌تکێشانی کوردستان · یه‌ک گرتی‌و ئیسلامی کوردستان · پارتیا یه‌ک گرتیا کورد له‌سوریا · پارتی دیموکراتی کوردستانی باکوور · سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران · رێکخراوی خه‌باتی شۆڕشگێری کوردستان · پارتی ئازادی کوردستان · حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران · کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زەحمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زەحمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران کۆمیتەی نۆروێژ |
|