|
ڕاگه‌یاندنی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی کۆمه‌ڵه به بۆنه‌ی
٣١ی جۆزه‌ردان ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه
زیاتر له ٣٠ ساڵه، ٣١ی جۆزه‌ردان ڕۆژی گیانبه‌ختکردنی هاوڕێ سه‌عید
موعینی ناسراو به خانه یه‌که‌مین گیانبه‌ختکردووی کۆمه‌ڵه، له
لایه‌ن کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستانی ئێرانه‌وه، وه‌ک ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه ناودێر کراوه.
هه‌موو ساڵێک نه‌ک هه‌ر ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵه، خه‌ڵکی کوردستان له
ناوخۆی وڵات له شار و دێهات و هه‌روه‌ها کورده‌کانی تاراوگه له
وڵاته جۆراوجۆره‌کان، ڕۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان وه‌ک ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی
کۆمه‌ڵه به شکۆیه‌کی تایبه‌ته‌وه، ڕێز لێ ئه‌گرن.
دوو وشه‌ی پێشمه‌رگه و کۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌ک، بێگومان گه‌لێک
تایبه‌تمه‌نی و ڕه‌وشتی به‌رز له زه‌ینی خه‌ڵکی کوردستاندا
به‌رجه‌سته ده‌کات.
وێنه‌ی جه‌نگاوه‌رێکی فیداکار، له‌خۆبوردوو، خاوه‌ن تاکتیک، ئازا و
مرۆڤدۆست له زه‌ینی خه‌ڵکی کوردستاندا، وه‌ها نه‌خشاوه و زیندووه
که له هه‌ر کۆڕ و کۆمه‌ڵێک ناوی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه ببرێ، ئه‌م
وێنانه و کۆمه‌ڵێک بیره‌وه‌ریی تاڵ و شیرین وه‌ها کار ده‌کاته سه‌ر
فه‌زاکه که شه‌پۆلێک له هه‌ستی ڕێز گرتن، ده‌روونی هه‌موان
داده‌گرێ.
هه‌موو ئه‌مانه نیشانه‌ی به‌رچاوترین ڕه‌وشتی به‌رزی هێزێکی چه‌کداری
جه‌ماوه‌ریی و هه‌ر خه‌باتکارێکی خاوه‌ن ئاڕمانی پیرۆزی ئینسانییه.
ئه‌م وێنانه، ته‌نیا لایه‌نێک له شوناسی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه
ده‌رده‌خات و ده‌توانین ڕاشکاوانه بڵێین ئه‌م لایه‌نه له شوناسی
پێشمه‌رگه به‌رهه‌می که‌سێتی سیاسی و پێشڕه‌وانه و جه‌ماوه‌ری بوونی
هێزی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه بووه و هه‌یه.
ئه‌م پێناسه‌یه‌ی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌یه که ده‌توانێ ناسێنه‌ری
تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م هێزه خه‌باتکار و پێشڕه‌وه بێ. هێزی پێشمه‌رگه‌ی
کۆمه‌ڵه هیچکات هێزێکی ته‌نیا سه‌ربازی نه‌بووه. به‌ڵکوو
بانگه‌شه‌که‌رانی سیاسی، کادره جه‌ماوه‌رییه‌کان، نووسه‌ران و
ئه‌ندێشه‌سازانی کۆمه‌ڵه‌ش به‌شێک له‌م هێزه و له ڕاستیدا به‌شی
په‌روه‌رده‌کاریی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه بوون.
پێوه‌ندیی قووڵ له‌گه‌ڵ به‌شمه‌ینه‌تان و زوڵم لێکراوانی کوردستان،
خه‌بات بۆ سه‌قامگیر کردنی عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و دیفاع له
کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان، دیفاعی ئاشکرا و جیددی له مافه ڕه‌واکانی
گه‌لی کورد، دیفاع له ژنان و پێویستیی یه‌کسانیی مافه‌کانیان له‌گه‌ڵ
پیاوان، دیفاع له مافه تاکه که‌سییه‌کان و ئازادی و دیموکڕاسی له
کوردستان، بانگه‌شه‌ی سوسیالیزم و ئامانجی مرۆڤدۆستانه، دیفاع له
دێمۆکڕاسی و به‌رینترین ئازادیی سیاسی، نه ته‌نیا به‌شێک له باوه‌ڕه
بنه‌ڕه‌تییه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه بوون و هه‌ن، به‌ڵکوو
به‌شێک له مێژوو و کرده‌وه‌ی به‌رچاوی ئه‌م هێزه پێک دێنێ که
له‌گه‌ڵ مێژووی خه‌باتی گه‌لێک ئاوێته بووه و له کووره‌ی خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری و پێوه‌ندیی دوو لایه‌نه‌ی نێوان خه‌ڵکی کوردستان و
کۆمه‌ڵه‌دا ئێستا ئیتر بوونه‌ته کۆمه‌ڵێک سوننه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیی
عه‌ینی و ئاشکرا و زیندووی سیاسی و حاشا هه‌ڵنه‌گر.
گه‌لێک چیرۆکی حه‌ماسی، ئێستاش له نێو خه‌ڵکی کوردستاندا وێردی سه‌ر
زمانن که چلۆن پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه، له‌به‌ر پاراستنی گیانی خه‌ڵک،
گه‌لێک جار چاویان له سه‌رکه‌وتنی نیزامی پۆشیوه و به‌م هۆیه‌شه‌وه
قوربانیان داوه.
هاوپشتیی قووڵی ناو هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه له گه‌رمه‌ی
خه‌باتی چاره‌نووس سازدا، لای هه‌موان بینراوه و بیستراوه. ئه‌م
هێزه له ژیانی تاکه که‌سی و له چوارچێوه‌ی بنه‌ماڵه و دۆستانه و
ده‌وروبه‌ریشدا وه‌ها سه‌نگ و به‌هایه‌کی خوڵقاند، وه‌ها بووه ئۆلگووی
ئامانجه به‌رزه‌کان که له‌سه‌ر دایک و باوکان و منداڵانی
ده‌وره‌وبه‌ری خۆشیان له ده‌ره‌وه‌ی ڕیزی حیزبی و ته‌شکیلاتیدا، وه‌ها
کاریگه‌رییه‌کی دانا که ئێستاش وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی کۆمه‌ڵه و دایکانی
پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه و نموونه‌ی به‌رزی هاوپشتی و وه‌فاداری، وێردی
سه‌ر زمانی دۆست و دوژمنه.
کێ نازانێ که ئه‌وانه‌ش وا ڕۆژگارێک له ناو پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌دا
بوون، سه‌ڕه‌ڕای ساڵانێک دوور که‌وتنه‌وه له‌م ڕیزه و له‌م خه‌باته،
زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان ئێستاش پابه‌ندی ئه‌و به‌هایه‌ن و به گشتی ڕێز
و متمانه‌ی خه‌ڵکیان بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر کردووه. عه‌شق و پێوه‌ندیی
عاتفی و سیاسیی نێوان ئه‌م ئینسانانه، سه‌ره‌ڕای پله و پێوه‌ندیی
ته‌شکیلاتیی ئێستایان، هه‌مووی نیشانه‌ی بوونی شانازیی هاوبه‌ش له
قۆناغێکی خه‌باتی ناو کۆمه‌ڵه‌دایه که ته‌نانه‌ت نه‌یارانی سیاسیی
کۆمه‌ڵه‌ش ناتوانن چاوی لێ بپۆشن و ستایشی نه‌که‌ن.
ئێستاش له هه‌ل و مه‌رجێکدا ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه ڕێز لێ
ده‌گرین، که ڕژیمی کۆماری ئیسلامی وه‌ک فیتنه‌ی ناوچه‌که و حه‌شارگه
و فێرگه‌ی تیرۆریستان که‌وتۆته به‌ر نه‌فرینی جیهانی و له ناوخۆی
ده‌سه‌ڵه‌ته‌که‌یدا، توندڕه‌وترین که‌سه‌کانی که‌وتوونه‌ته گیانی
یه‌کتر و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه به‌روڕووی ده‌ریایه‌ک له
ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یه. ئێستا ئیتر
ڕێژه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که شک و گومانیان له نایموکڕاتیک بوون،
دیکتاتۆڕ بوون و مرۆڤ کوژیی ئه‌م ڕژیمه بووه به یه‌قین، له چاو
ده‌یه‌ی یه‌که‌م‌ی ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی، به‌راورد ناکرێ و بازنه‌ی
به‌رته‌سکی لاینگرانی ڕژیم تا دێت به‌رته‌سکتر ده‌بێ.
هاوکات کۆمه‌ڵگای کوردستان وه‌ک هه‌میشه سه‌نگه‌ری ئازادیخوازیی له
ئێران ماوه‌ته‌وه و ڕژیمی ئێران هیچ پێگه و شوێنێک له لای خه‌ڵکی
کورد بۆ خۆی شک نابات. هیوای سیاسی و ڕزگاری له نێو خه‌ڵکی کوردستاندا
شه‌پۆل ده‌دات. لاوانی کورد ده‌سته ده‌سته له زیندانه‌کانی
ویلایه‌تی فه‌قیه‌دا له سێداره ده‌درێن، به‌ڵام چرای ڕزگاریخوازیی
ئه‌م گه‌له ناکووژێته‌وه.
له حاڵێکدا که هیوا به کۆمه‌ڵه و سیاسه‌ته ڕزگاریده‌رانه‌که‌ی
به‌رزتر ده‌بێ، پارێزگاری له‌و ڕه‌وشته به‌رزه مرۆییانه‌ی هێزی
پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه، یه‌کێ له ئه‌رکه سه‌ره‌کییه‌کانمانه.
پاراستنی تایبه‌تمه‌ندییه به‌رزه‌کانی هێزه‌ی پیشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه،
بێگومان سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌م هێنانه‌وه و په‌ره‌پێدانی ڕۆحییه‌ی
خه‌باتکاری، فیداکاری و چۆک دانه‌دانه که له مه‌یدانه‌کانی
خه‌باتدا، گه‌لێ جار له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌وه پیشان
دراون. ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه به حه‌ق، ڕۆژی په‌یمان نوێ
کردنه‌وه بۆ ڕزگاریی خه‌ڵکی کوردستان و ڕۆژی په‌یمان نوێ کردنه‌وه‌یه
له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان بۆ بنیاتنانی کۆمه‌ڵگایه‌ک به عه‌داڵه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی و کۆتایی هێنان به سه‌ره‌ڕۆیی و چه‌وسانه.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه بێگومان بڕبڕه‌ی پشتی هێزی جه‌ماوه‌ریی
خه‌ڵکی کوردستانه له بزووتنه‌وه‌ی کوردستاندا.
به‌ره‌ی لاوی ئێستا به ڕێزێکی زۆره‌وه شه‌یدای ئه‌م ڕه‌وشته به‌رزه
ئینسانییانه‌یه و بێگومان ئه‌م به‌ره‌یه باشترین سه‌رچاوه و هێزی
بردنه سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م فه‌رهه‌نگه سیاسییه‌شه. ئه‌وان هێزی داهاتووی
گۆڕانکاری و بنیاتنه‌رانی سبه‌ینێن. هاوپشتی له ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا
و به‌رجه‌سته کردنه‌وه‌ی به‌ها به‌رزه ئینسانییه‌کان له ناوماندا،
باشترین ڕێگای سپاردنی ئه‌م ئاڵایه، به ده‌ستی نه‌وه‌ی داهاتووه.
پێویسته جارێکی دیکه یادی هه‌موو ئه‌و ئازیزانه به‌رز ڕابگرین که
له بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی کوردستاندا و بۆ ڕزگاریی گه‌لی کورد و
به‌دی هێنانی سوسیالیزم و عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی گیانیان به‌خت
کردووه.
ڕێگا و ئامانجی ئه‌و ئازیزانه بۆ هه‌میشه له دڵماندا زیندوویه.
له ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌دا هه‌روه‌ها ڕێز ده‌گرین له
خانه‌واده‌ی گیانبه‌ختکردووانی کۆمه‌ڵه که بۆ به‌سه‌رکه‌وتن
گه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی کوردستان، ڕۆڵه‌ی ئازیزی خۆیان
پێشکه‌ش به کۆمه‌ڵه و کوردستان کردووه.
ڕێز ده‌گرین له خانه‌واده‌ی زیندانیانی سیاسی که بوونی ڕۆڵه‌کانیان
له سیاچاڵه‌کانی ڕژیمی ئێران، نه‌یتوانیوه هیوا به درێژه‌دانی
خه‌بات له دڵیان‌دا بمرێنێ.
ڕێز ده‌گرین له پێشمه‌رگه و کادره دێرینه‌کانی کۆمه‌ڵه چ له ناوخۆ
و چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات که بێگومان له داهاتوودا ده‌توانن چ به
حوزوری خۆیان و چ به گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌کانی خۆیان بۆ به‌ره‌ی
نوێی کۆمه‌ڵه، پشت و په‌نا بن.
ڕێز ده‌گرین له هه‌موو ئه‌و هاوڕێیانه‌ی له حه‌ماسه‌کانی هێزه‌ی
پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌دا، تووشی که‌مئه‌ندامی بوون و لایه‌ک له
جه‌سته‌ی خۆیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام بیری کۆمه‌ڵه و هیوا به
ڕزگاریی له دڵیان‌دا هه‌ر زیندوو ڕاده‌گرن.
ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه له هه‌موو پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه و
هه‌موو ئه‌وانه‌ی به جۆرێک له جۆره‌کان له ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا
تێکۆشاون و هه‌روه‌ها له هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان پیرۆز بێت.
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات
|