|
ڕاپۆڕتی ڕێو ڕەسمی پێشوازی لە ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە وڵاتی نۆروێژ
ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی ١٤ی٥ی٢٠١١ی زایینی بۆ پێشوازی لە ڕۆژی پێشمەرگەی
کۆمەڵە لە لایەن کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
تەشکیلاتی نۆروێژ لە شاری ئۆسلۆ ڕێ و ڕەسمێکی پێشمەرگانە بەڕێوە چو،
جەماوەرێکی بەر چاو لە کادر و ئهندامان و دۆستانی کۆمەڵە و هەر وەها
نوێنەرانی حیزب و رێکخراوە سیاسییەکانی کوردی سەر بە چوار پارچەی
کوردستان تێیدا بەشدار بون. کۆمەڵێک لە هاوڕێیانی کۆمەڵە لە وڵاتی
سوئێدەوە خۆیان گەیاندە شوێنی ڕێو ڕەسمەکەو لەگەل هاوڕێیانی تەشکیلاتی
نۆروێژ ڕێو ڕەسمەکەیان بەڕێوە برد و ڕێزیان لەڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە
گرت. ساڵۆنی ڕێو ڕەسمەکە بە ئاڵای سوری کۆمەڵە، ئاڵای کوردستان و وێنەی
ڕێبەرانی گیانبەختکردوی کۆمەڵە، وێنەی کاک خانەی موعینی، و پلاکارد
گەلێک کە دروشمەکانی کۆمەڵەی لە سەر نووسرابو ڕازابوەوە، هەر وەها لە
گۆشەیەک لە ساڵۆنەکە مێزی کتێب و نەواری سی دی دانرابو.
کاتژمێر چوار و نیوەی دوانیوەرۆ بە کاتی ئۆسلۆ ڕێو ڕەسمەکە لە لایەن
هاوڕێ لوقمان فاروقی ئەندامی کۆمیتەی کۆمەڵە لە نۆروێژ بە فەرمی
کرایەوە، دواتر لە لایەن هاوڕێ داود ئازەر دوست ئەندامی کۆمیتەی
دەرەوەی وڵاتی کۆمەڵە و هاوڕێ بەکر لەگزی کە لە وڵاتی ئاڵمانەوە هاتبون
و بەشداری ڕێو ڕەسمەکە بون مۆمی ٣٣ساڵەی خەباتی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە
ڕۆشن کرا، بە دوای ئەوەدا، هاوڕێ هەڵاڵه بەرزنجی یەکێک لە بەڕێوە
بەرانی ڕێو ڕەسمەکە ڕیزی بەرنامەکانی ڕاگەیاند و بە دوای بڵاو کردنەوەی
سرودی بانگەواز سرودی فەرمی کۆمەڵە بۆ ڕێز گرتن لە یادی هاوڕێ خانەی
موعینی و هەمو هاوڕێیانی گیانبەختکردوی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە دەقەیەک بێ
دەنگی ڕاگیردرا. لە لایەن هاوڕێ کەژاڵ درەخشانی یەکێکی دیکە لە بەرێوە
بەرانی ڕێو ڕەسمەکە بە پێش کەش کردنی پارچه شێعرێک بێ دەنگییەکە
شکێندرا، هاوڕێ خالد مەجیدی ئەندامی کۆمیەتی کۆمەڵە لە وڵاتی نۆروێژ
ژیان نامەی هاوڕێ خانەی موعینی بۆ بەشدار بوان خوێندەوە، دواتر هاوڕێ
ئیبراهیم کۆنەپۆشی ئەندامی کۆمەڵە ڕاگەیاندراوی کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی
کۆمەڵەی بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵەوە پێشکەش بە
بەشداربوان کرد، هاوڕێ ڕامیار ئیزەدی پەیامی ڕێکخراوی لاوانی کۆمەڵە لە
نۆروێژی بە بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵەوە خوێندەوە. کاک ساڵح وەلیزادە
بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییه کوردستانییەکان، کاک
ڕێبوار ئەحمەد زادە بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی هاوبەشی هێزە سیاسییە کانی
ڕۆژهەڵات پەیامی پیرۆزبایی ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵەیان پێشکەش کرد، لە
کۆتایی بەشی یەکەم دا کاتێک بۆ کاک هۆمەری لە پارتیا یەک گرتیا کورد لە
سوریا تەرخان کرا کە تازەترین زانیارییەکان لە مەڕ بارو دوخی ڕاپەڕین و
شۆڕشە جەماوەرییەکەی سوریە و دۆخی بزوتنەوەی کورد لەو وڵاتە پێشکەش بە
بەشداربوان بکات.
بەشی دوهەمی بەرنامەکە بە پێشکەش کردنی چەندین تراکتی کۆمەڵە تایبەت بە
ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە لایەن بەڕێوە بەرانی ڕێو ڕەسمەکە دەستی
پێکرد، هاوڕێ بێهروز سەڵەواتی شاعێر و روناک بیر لە گەل موزیک ژەنە کان
بە دیکلەمەی شێعر بە دەنگە بە سۆزەکەی کەش و هەوایەکی تایبەتی بە ڕێو
ڕەسمەکە بەخشی، ئینجا هاوڕێ وریا ئیبراهیمی بە دەنگە خۆشەکەی لەم
بەشەدا چەند مەقام و گۆرانییەکی پێشکەش بە بەشدار بوان کرد و بەشی
دوهەمی ڕێو ڕەسمەکە کۆتایی پێهات.
بەشی سێهەمی ڕێو ڕەسمەکە کە تەرخان کرابو بۆ ئاهەنگ و شادی بەشدار بوان
بە دەنگی خۆش و هونەر نمایی هونەر مەندانی خۆشەویست، هاوڕێیان شۆڕش
تەباشیر، موسا مەریوانی، ئەسعەد مەریوانی و بەکرلەگزی لەگەل موزیک ژەنە
دەست و پەنجە ڕەنگینەکان هیوا عێزەتی، داروەن، ڕازایەوە کە پێشوازییەکی
گەرمو گوڕیان لێکرا، ڕێو ڕەسمی پێشوازی لە ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەلە تا
کاتژمێر ٢٣و ٣٠ خولەک درێژەی خایاند و پاشان لە ناو خۆش و شادی
بەشداربواندا کۆتایی پێهات. شایانی باسە ژمارەیەکی زۆر لە حیزب
ورێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکان ڕاستەو خۆ بە ناردنی نوێنەر یان ناردنی
بروسکەی پیرۆز بایی بەشداری ڕێو ڕەسمەکەیان کرد، هەر بەم بۆنەوە بە
ناوی تەشکیلاتی کۆمەڵە لە وڵاتی نۆروێژ سوپاس و پیزانینی خۆمان
ئاراستەی هەمو ئەو ئازیزانە ئەکەین کە بە پیر بانگەوازمانەوە هاتن و
بەشداری ڕێو ڕەسمەکە بون و ڕێزیان لە خەبات وتێکۆشانی پێشمەرگەی کۆمەڵە
گرت.
کۆمەڵەی شۆڕشگیڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی نۆروێژ
ناوی ئەو حیزب و رێکخراوانە وا بەناردنی بروسکەی پیرۆزبایی یان ڕاستە و
خۆ بەشداری ڕێو ڕەسمەکەیان کرد.
·
یهکێتی نیشتمانیی کوردستان
·
پارتی دیموکراتی کوردستان
·
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
·
سازمانی خهباتی کوردستانی ئێران
·
حزبی زەحمهتکێشانی کوردستان
·
حزبی شیوعیی
کوردستان
·
پارتی ئازادیی کوردستان
·
رێکخراوی خهباتی شۆڕشگێڕی کوردستان
·
پارتیا یهک گرتیا کورد له سوریا
·
پارتی دیموکراتی کوردستانی باکوور
·
حزبی دیموکراتی کوردستان
·
پارتی سهر به ستی کوردستان
·
بزووتنهوەی گۆڕان
·
کۆمهڵهی کوردەکانی سوریه
·
بزووتنەوەی
گۆڕان
·
پارتی ئازادی و دیموکراسی کوردستان
·
یاری کورد
·
ناوەندی کوردۆساید
·
ناوەندی چاک
·
بزووتنهوەی دیموکراتیکی یارسان
·
ڕێکخراوی دژی ڕەگەز پەرەستی ئێس ۆ ئێس ڕاسیسمه
·
کانونی نوسەرانی کوردستان


























 |