|
بەڕێوه چونی کونفرانسی ئوپوزسیۆنی ئێرانی له شاری لەندەن
له ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕیکەوتی ٢٤/٦/٢٠١١له هەموو وڵاتانی دونیاوه
بەشیکی زۆر له نوێنەرانی حیزب، ڕێکخراو، گروپ و کەسایەتییه سیاسییەکانی
نەیاری کۆماری ئیسلامی ئێران له دەرەوی وڵات، خۆیان گەیاندبووه
بریتانیا و له یەکێک له هوتێلەکانی سنتراڵی لەندەن کۆبونەوه بۆ بەڕێوه
بردنی کونفارنسێک له ژێر ناوی (ئاسۆی دیموکراسی له ئێران و ڕۆژهەڵاتی
ناوین)، که له لایەن (سەنتەری توێژینەوەی ئێران و عەرەب) ڕێکخرابوو.
له ئیوارەی هەمان ڕۆژ ئیواره خوانێک بەڕێوه چوو به بەشداری سەرجەم
نوێنەرانی بانگ هێشتکراو بۆ ئەو کونفەرانسه بۆ یەکتر ناسین. علی رزا
نوریزاده ڕۆژنامەنوس ولێکۆڵەرەوەی سیاسی و بەرپرسی (سەنتەری
توێژینەوەی ئێران و عەرەب) به ناوی خۆی و هاوکارانی لەو سەنتەره
بەخێرهاتنی میوانەکانی کردو دوایین ئامادەکاری وزانیارییەکان له شێوەی
بەڕێوه چوون و چەندو چوونی ئەو کونفرانسە وه هەروەها به شیوەی نوسراویش
پێشکەش به ئامادەبوان کرد.
سەرئەنجام سەر له بەیانی ڕۆژی شەممه ڕێکەوتی ٢٦/٦/٢٠١١ کونفرانسەکه
بەشێوەی ڕەسمی له لایەن بەرپرسی سەنتەری توێژینەوەی ئێران و عەرەب
علیرەزا نوریزاده بەشیوەی فەرمی کرایەوه.
نوریزاده پاش بەخێرهاتن کردنی میوانەکان، سپاس کردن و قەدردانی له
ئاماده بونیان، پێویستی گرتنی کونفرانسەکه و گرنگی و ئەرزشی باسەکانی
نێو کونفرانسەکەی بۆ بەشدار بوان باس کردو چاوخشاندنێکی کورتی کرد به
سەر شۆڕشی وڵاتانی عەرەبی باکوری ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست له
مەراکشەوه تا دەگاته سورییه. ئیشارەی بەوه کرد که بۆچی شوڕش و بزوتنەوه
دژی دیکتاتۆری و دیموکراسی خوازەکان لەو وڵاتانه سەرکەوت بەڵام له
ئێران سەرنەکەوت و سەرکوت کرا.
نوریزاده بابەتی یەکەمی کونفرانسەکه که بریتی بو له (بەهاری ئازادی له
ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وباکوری ئەفریقا) و پانێلەکانی معەڕەفی کرد.
باسکارانی ئەم بابەته بریتی بوون
١- د.کریم عبدیانی (نوێنەری حیزبی همبستگی عەرەبی ئەهواز)
٢- سعید قاسمنژاد (چالاکی دانشجویی ئێران)
تەوەری باسی دووەمی کونفرانسەکه (بزوتنەوەی ئازادی خوازی بوو له ئێران)
پانێلەکان یان باسکارانی ئەم تەوەره بریتی بوون له
١- محسن سازگارا
٢- فواد پاشایی (سکرتێری حیزبی مشروطه)
٣- د.کریم عبدیان (نوێنەری بزوتنەوەی حیزبی همبستگی عەرەبی ئەحواز)
تەوەری باسی سێەمی کونفراسەکه بریتی بوو له (پارچە پارچە بوونی
بزوتنەوه کۆمەڵایەتییەکان له نێو بزوتنەوەی ئازادی خوازی خەڵکی ئێران،
جیاوازی نەتەوەیی، جنسی، چینایەتی.....
باسکارەکان بریتی بوون له
١- حسن شریعتمداری
٢- ناهید بهمنی
٣-مهرانگیز کار
تەوەری چوارەمی کونفرانسەکه بریتی بوو له لێکۆڵینەوەی دەورو نەقشی
کەمایەتییه نەتەوەیی وئایینییەکان له بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی خەڵکی
ئێران
باسکارەکان برێتی بوون له
١- عبدالله مهتدی سکرتێری کۆمەڵەی شٶڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی
ئێران
٢- ضیائدین صدرالاشرافی مێژووناس و لێکۆلەوەر
٣- شاهۆ حسێنی نوێنەری حیزبی دیموکرات
ڕۆژی دووەمی کونفرانسەکه به تەوەری بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی له ئێران و
له گەڵ ناوچەکه و وڵاتانی ڕۆژئاواو ڕوسییه و چین دەستی به کارەکانی کرد
باسکارە کانیشی بریتی بوون لەم کەسانەی خوارەوه
١- د. شهریار اهی
٢- خالید عزیزی سکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستان
٣- د. رضا براهنی ئەدیب و نوسەر
بەشێکی تری کونفارنسکه به تەوەری ئاسۆی ئابوری ئێران و داهاتووەکەی
بەڕیوه چوو که باسکارەکانی برێتی بوون له
١- د. فریدون خاوند
٢- د. حسن منصور
٣- د. امیر کنج بخش
٤- جمشید اسدی
ئاخرینی تەوەری بەرنامەی کونفرانسەکه برێتی بوو له بەشداری چاودێرانی
کونفرانسەکه و هەڵسەنگاندنی باس و تەوەرەکانی ئەو کونفرانسه له ماوەی
ئەو دوو ڕۆژەدا
باسکارەکانیشی زۆتر بریتی بوون له وانەی که له ڕاگەیاندنه گشتی و
نێونەتەوەیییەکان کار دەکەن وەکو
١- احمد رآفت
٢- هوشنگ اسدی
٣- نوشابه امیری
٤- محسن خاتمی
شایانی باسه له هەموو باسەکان تەواوی نوێنەران و بەشدار بووان پاش
تەواو کردنی پانێلەکان ڕاووبۆجوونی خۆیان دەردەبڕیو کۆمێنت و پرسیاری
خۆیان دەکرد، له ڕوی ڕاگەیاندنێشەوه کەناڵی مەهوارەیی العربییه و
سایتەکەی وێب سایتی ایلافی عەرەبی و کەناڵی ڤی ئۆ ئەیی و رادیۆ فەرداو
چەندین لایەنی دیکه بەشیوەی مستمر باسەکانیان بڵاو دەکردەوه و گرینگی و
بایەخیان پێدەدا.
بەگشتی دەتوانم بڵێم کونفرانسێکی سەرکەوتوو بووه له زۆربەی شته
گشتییەکان هەموو لا تەوافقیان له سەری هەبوو. به تایبەت
حیزبەکوردییەکان و باقی حیزبە نەتەوەییەکان جێگای شیاویان هەبوو لەو
کونفرانسە و بەشێوەی ڕاشکاوانه پیشنیاری حکومەتی لامەرکەزی و سیستەمی
فیدرالیزمیان دەکرد بۆ داهاتووی وڵاتی ئێران وشێوەی حوکمڕانی لەو
ناوچەیه.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کومیتەی بریتانیا
ڕێکەوتی ٢٧/٦/٢٠١١ لەندەن
ب کومیته؛ عەزەم قوبادیپور






|