|
به‌شداری رێکخراوی کۆمه‌ڵه‌ی هوله‌ند له گه‌ڵ کۆمیته‌ی هاوکاریی
هێزه سیاسییه‌کانی ئێرانی
رۆژی یه‌کشه‌ممه ٤ی ٢٠١١ کۆمیته‌ی هاوکاریی هێزه سیاسییه‌کانی ئێرانی
له هوله‌ند، له ده‌وری یه‌ک کۆ بوونه‌وه، ئه‌م کۆمیته‌یه که زیاتر
له دوو ساڵه له سه‌ر خاڵی هاوبه‌ش دژ به کۆماری ئیسلامی ئێران، له
هوله‌ند چالاکه، له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ندین ته‌وه‌ره‌ی گرینگی
هێنایه به‌ر باس.
بڕیاری داڕشتنی گه‌ڵاڵه‌ی ئاینامه‌ی دریژخایه‌ن بۆ هه‌ڵسووڕانی
داهاتووی کۆمیته‌که، که له کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا ده‌خرێته به‌ر
ده‌نگدان و یاسایی کردنی، هه‌روه‌ها به‌دوای ئه‌وه‌دا باسی خۆ رێکخستن
بۆ هاوکاریی زیاتر له پێناو گه‌یاندنی به وه‌ختی، ئه‌گه‌ری ئه‌و
کاره‌ساتانه‌ی وا کۆماری ئیسلامی ده‌یخوڵقێنێ، بۆ مێدیا و رێکخراوه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان.
له سه‌ر تۆپبارانکردنی گونده‌کانی کوردستان له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی
ئێران و هه‌ڵوێست گرتنی هه‌موو حیزبه‌کانی که ئه‌ندامن، باسێک هاته
پێش که بڕیار درا به زووترین کات هه‌ڵوێستی خۆیان دژ به کۆماری
ئیسلامی ده‌رببڕن و داوای خۆیان بنێرێن بۆ حیزب و ده‌سه‌ڵاتدارانی
هوله‌ندی تا به‌رامبه‌ر به‌م کاره‌ساته هه‌ڵوێست وه‌ربگرن.
بۆ بیره‌وه‌ری و رێزگرتن له قوربانیانی تاوانه‌کانی کۆماری ئیسلامی
وه‌ک قاڕنێ و قه‌ڵاتان به‌تایبه‌ت یادی کۆمه‌ڵکوژی زیندانیانی سیاسی
ساڵی ١٣٦٧ کۆمیته بڕیاری دا که رۆژی یه‌کشه‌ممه ٢٥ی سێپتا‌مبر له
هوله‌ند سیمیناڕیک به‌شێوه‌ی زانستی به دوو زمانی فارسی و هوله‌ندی
به‌رێوه به‌رێت تا هه‌وڵێک بێ كه تاوانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران
بخاته ناو لیستی جه‌نایه‌ته‌وه بۆ دادگایی کردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئێستای ناو حکۆمه‌تی ئێران. دیاره جیا له وته‌بێژه‌کان که بانگ
ده‌کرێن کۆمه‌ڵه‌ش بڕیاره بابه‌تێک پێشکه‌ش بکات.
جیا له وانه چه‌ندین خاڵی تر له پێناو هاوکاریی نێوان حیزبه‌کان باس
کران که بڕیاره له داهاتوودا به کرده‌وه کاریگه‌ری خۆیان نیشان
بده‌ن.
له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌وه له‌م کۆمیته‌یه‌دا که شه‌ش حیزبی ئێرانین
هاوڕێیان ئه‌حمه‌د مورته‌زایی کادڕ و به‌رپرسی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی
کۆمیته‌ی هاوکاریی هێزه سیاسییه‌کانی ئێرانی که‌یوان فه‌رامه‌رزی
به‌رپرسی کۆمیته‌ی هوله‌ند و کوروش وه‌رزه‌نده‌گان به‌رپرسی به‌شی
په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ حیزبه ئێرانییه‌کان به‌شدار بوون.
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمێته‌ی هوله‌ند

 |