كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
کۆمیته‌ی نۆروێژ

Komala Party- Iranian Kurdistan
Committe in Norway

 

دوو خۆپیشاندانی بە شکۆ لە ئۆسلۆ

 

ڕۆژی شەمە رێکەوتی ١٠ی٩ی٢٠١١ی زایینی لە کاتژمێر یەک و نیوی دوانیوەرۆ لە سەر بانگهێشتی کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە نۆروێژ، بە سەدان کەس لە کوردانی دانیشتوی ئەو وڵاتە لە بەر دەرکی سەفارەتەکانی ئێران و تورکیە کۆبوونەوە، هەر وەک هەموان ئاگادارن ماوەیەکی زۆرە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کەوتونەتە بەر هێرشی فڕۆکە بۆم هاوێژەکانی تورکیە و تۆپە دور هاوێژەکانی کۆماری ئیسلامی، بەم هۆیەوە تا ئێستە کۆمەڵێک لە هاو وڵاتیانی مەدەنی بونەتە قوربانی و گیانی خۆیان لە دەست داوە و بە سەدان بنە ماڵەیش ناچار بون شوێنی ژیان و گوزەران و کاسبییان بەجێ بێڵێن، پێشتر کۆمیتەی هاوکاری کە کۆمەڵە یەکێک لە ئەندامانی ئەو کۆمیتەی هاوکارییەیە، بۆ ئیدانە کردنی ئەو هێرشانە لە دو کاتی جیاوازدا دو راگەیاندنی دەر کردبوو، سەر ئەنجام کۆمیتەی هاوکاری بانگهێشتی کوردانی دانیشتوی وڵاتی نۆروێژی کرد کە بۆ شەرمەزار کردنی هێرش و دەست درێژییەکانی دەوڵەتانی تورکیە و ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە بەر دەرکی باڵوێزخانەکانی ئەو وڵاتانە کۆببنەوە، بۆ ئەو مەبەستە بە سەدان کەس لە چالاکانی سیاسی لە چوار پارچەی کوردستان کاتژمێر یەک و نیوی دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەمە بە کاتی ئۆسلۆ سەرەتا خۆیان گەیاندە بەر دەرکی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە، سەرەرتا بەرێوە بەری خۆپیشاندانەکە هاوڕێ ئیبراهیم کۆنەپۆشی بە ناوی کۆمیتەی هاوکاری سوپاسی ئامادە بوانی کرد و دواتر ریزی بەرنامەکانی ڕاگەیاند، پاشان خۆپیشاندان بە سرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب لە لایەن هونەرمەند شێرکۆ مەریوانی دەستی پێکرد و دواتر دەقەیەک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە یادی هەمو گیانبەختکردوانی ڕێبازی ئازادی و دیموکراسی و عەداڵەت بە گشتی و گیانبەختکردوانی ئەم رووداوانەی کوردستان بە تایبەتی ڕاگیردرا، بەڕێز کاک ساڵح وەلیزادە بەرپرسی کۆمیتەی هاوکاری پەیامی کۆمیتەی ناوبراوی بە زمانی کوردی پێشکەش بە ئامادە بوان کرد، بەرێز کاک هەندەرێن باوەنووری پەیامی کۆمیتەی هاوکاری بە زمانی نۆروێژی خوێندەوە، بەردەوام لە لایەن هاوڕێ ئیبراهیم کۆنەپۆشی بە زمانەکانی نۆروێژی، فارسی و کوردی دروشم لە دژی کۆماری ئیسلامی ئەدرا و ئاپۆڕەی جەماوەر دوپاتەیان ئەکردەوە. لەبەشێکی دیکەدا بەرێز داریوش لە لایەن کۆمەڵگای ئێرانیانەوە پەیامێکی پێشکەش کرد، دوای ناوبراو، بەرێز رێبوار ئەحمەدزادە پەیامی کۆمیتەی هاوبەشی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی خوێندەوە. جەماوەری بەشدار بوو لە کاتێکدا ئالای کوردستان و ئاڵای حیزبەکان و پلاکاردگەلێک کە کۆمەڵێک دروشی لە دژی دیکتاتۆری، دەست درێژی، شەڕ و کوشتار و ئێعدام ودەست گیریان لە سەر نووسرابوو، بە دەستەوەبوو، پاش کاتژمێرێک جەماوەر بە شێوەیەکی هێمنانە لە ژێر چاوەدێری و پارێزگاری پۆلیسی نۆروێژ بە رێپێوان بەرەو بەردەرکی باڵوێزخانەی تورکیە وەرێکەوتن، لە بەر دەم باڵوێز خانەی تورکیە، جەماوەری بەشدار بوو بەرنامەکەی خۆیان بە سرودی ئەی ڕقیب دەست پێکرد و پاش ماوەیەکی زۆر دروشم دان بە زمانی نۆروێژی، بە خوێندنەوەی سرودی ئەی شەهیدان کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان هێندران. شایانای باسە لەم رێپیوانانەدا کۆمەڵێکی بەرچاو لە هاوڕێیانی ئەندام و دۆستانی کۆمەڵە و لاوانی کۆمەڵە لە نۆروێژ، زۆر چالاکانە بە ئاڵای کۆمەڵە و ئاڵای کوردستان و دروشمەکانی کۆمەڵە کە لەسەر پلاکاردگەلێک نووسرابوون بە شیوەیەکی زۆر چالاکانە بەشداری هەر دو خۆ پیشاندانەکەیان کرد.

 

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی تەشکیلاتی نۆروێژ

١٠ی٨ی٢٠١١ی زایینی

 

 

Web: www.komala.org
E-mail: komala_no@hotmail.com
Adress: komala Postboks 115 Linderud 0517 Oslo Noway
Account nr: postbanken 05355661913
Tel: 924 62 139

© Komala 2008