|
دایە سەعادەت حەیدەری ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد
بە داخ و پەژارەوە ئاگادارکراین پێرێ ڕۆژی شەمە ١٤ی١ی٢٠١٢ دایە سەعادەت
حەیدەری دایکی هاوڕێی هاوسەنگەری ئازیزمان فەریدە حەیدەری ناسراو بە
هێرۆ حەیدەری، لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا لە ماڵەکەی خۆی لە شاری مەریوان، بە
هۆی وەستانی دڵەوە ماڵئاوایی لە ژیان کردوە.
ئێمە بەم بۆنە خەمناکەوە، لە لایەن کۆمیتە و کادر و ئەندامان و دۆستانی
کۆمەڵە لە وڵاتی نۆروێژ سەرەخۆشی خۆمان پێشکەش بە هاوڕێ هێرۆ حەیدەری و
باقی ئەندامانی بنەماڵەیان لە مەریوان دەکەین، خۆمان لە خەم و پەژارەدا
بە شەریک و پەژارەی ماڵ ئاوایی دایە سەعادەت بە ماتەمینی خۆمانی
ئەزانین. تەمەن درێژی و سەبوری خەمی ئەم کۆستە گەورەیە، بۆ باقی
ئەندامانی بنە ماڵەی دایە سەعادەت بە گشتی و هاوڕێ هێرۆ حەیدەری بە
تایبەتی بە ئاوات ئەخوازین.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی نۆروێژ
|