|
بەشداریی هەیئەتێکی کۆمەڵە لە کۆنگرەی پارتی کار لە هۆڵەند
رۆژی شەممە ٢١ی
ژانویەی
٢٠١٢
لە سەر بانگهێشتنی پارتی کار (سۆسیال دیموكراتی هۆڵهندی)، هەیئەتێکی
کۆمەڵە بە سەرپەرستی بەڕێز عەبدوڵا موهتەدی و هاوڕێیانی کە بریتی بوون
لە کەیوان فەرامەرزی و سمکۆ ئیلخانیزادە، بەشداری کۆنگرەی پاڕتی
ناوبراویان کرد،
سەرەتا لە لایەن بەرپرسی ئینترناسیۆناڵی پارتەکە خاتۆ ماریە لەفەیبر،
میوانانی بیانی بە گەرمی بەخێرهاتنیان لێکرا و کۆرتە بابەتێکیان لە سەر
چۆنایەتی کۆنگرەکە بۆ باس کرا، پاشان بەشی یەکەمی کۆنگرە بە کورتە
وتارێکی خاتو لیلیانە ڕێبەری پێشوی
پارتی کار دەستی بە کاری خۆی کرد، هاوکات لە پەراوێزی کۆنگرەدا
هاوڕێیانی کۆمەڵە چەندین دیدار و گفتوگۆیان ئەنجامدا لە تەک کەسایەتی
هۆڵەندی وەک پرۆفیسۆر، توێژەر، سیاسەتوان وە هەروەها میوانانی وڵاتانی
تر کە بریتی بوون لە سەفیر، رێبەر و نۆێنەرانی ئینترناسیوناڵی پاڕتە
سۆسیالدێموکڕاتەکان لە وڵاتانی جۆراوجۆر، هەروەها لەم دیدارانەدا
بڕیاری چاوپێکەوتن و هاوکاری لە داهاتودا درا.
شایانی باسە پاش کۆنگرە لە لایەن کۆمەڵەوە پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی
هانس سپێكمان رێبەری نوێی پارتی کار، وە هەر وەها خاتۆ کریستن مەیەر
بەرپرسی نوێی بەشی کارو باری ناونەتەوەی لە پارتی کار، کرا.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران،
کۆمیتەی هۆڵەند
٢٣ی ١ی ٢٠١٢










 |