|
کورته راپۆرتێک له سه‌ر سه‌ردانی سکرتێری کۆمه‌ڵه به‌ڕێز عه‌بدوڵا
موهته‌دی بۆ وڵاتی هۆڵه‌ند
رۆژی پێنج شه‌ممه ١٩ی مانگی ژانویه له پێناو تاووتوێ کردنی
باروودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌ت ئێران و کوردستان به‌ڕێز
کاک عه‌بدوڵا موهته‌دی سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه، له گه‌ڵ نۆێنه‌ری پاڕتی
ده‌سه‌ڵاتدار، ڕێزدار هان تێن برووکه، ئه‌ندامی فراکسیۆنی پاڕڵمان،
وته‌بێژ و به‌رپرسی کاروباری نێونه‌ته‌وه‌یی پاڕتهکهیان (پارتی
نه‌ته‌وه بۆ ئازادی و دێموکراسی) وه هه‌روه‌ها به‌ڕێز یهروون
بهیننینگ هاوکاری ناوبراو، له بینای پاڕڵمان کۆبوونه‌وه. له‌م
کۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ندین ته‌وه‌ره له سه‌ر کورد و ئایهندی
ناوچه‌که باس کران.

سه‌ردانه‌که‌ی سکرتێری کۆمه‌ڵه به‌ڕێز عه‌بدوڵا موهته‌دی بۆ هۆڵه‌ند
له پێناو چه‌ند دیداردا به‌تایبه‌ت بانگهێشتنیان بۆ کۆنگری پاڕتی کار،
هاوکات بو له گه‌ڵ دیداری
وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ وڵاتی هۆڵه‌ند که پێکهاتوون
له خاتو نه‌رمین عوسمان ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان و به‌ڕیز عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی كوردستان.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه هه‌ردوو رێکخستی کۆمه‌ڵه و یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان له هۆڵه‌ند، بۆ کادڕهکانی هه‌ر دوو لا، وه هه‌ر وه‌ها ڕێز
گرتن و
به‌خێر هاتنی میوانانی سه‌رکرده، له
کۆمیته‌ی رێکخستنی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
له
شاری دێنهاخ کۆرێکیان رێکخست.
جیا له باس و لێدوان له سه‌ر کوردستان و ناوچه‌که چه‌ندین پرس و ڕا
هاتنه ئاڵوگۆڕ کردن که به‌شداربوان ره‌زامه‌ندی
خۆیان ده‌ربڕی و رێز و سپاسی خۆیان ئاراسته‌ی میوانانی سه‌رکرده کرد.
 
رۆژی شەممە ٢١ی ژانویەی
٢٠١٢
لە سەر بانگهێشتنی پارتی کار (سۆسیال دیموكراتی هۆڵه‌ندی)، هەیئەتێکی
کۆمەڵە بە سەرپەرستی بەڕێز عەبدوڵا موهتەدی و هاوڕێیانی کە بریتی بوون
لە کەیوان فەرامەرزی و سمکۆ ئیلخانیزادە، بەشداری کۆنگرەی پاڕتی
ناوبراویان کرد،
سەرەتا لە لایەن بەرپرسی ئینترناسیۆناڵی پارتەکە خاتۆ ماریە لەفەیبر،
میوانانی بیانی بە گەرمی بەخێرهاتنیان لێ‌کرا و کۆرتە بابەتێکیان لە سەر
چۆنایەتی کۆنگرەکە بۆ باس کرا، پاشان بەشی یەکەمی کۆنگرە بە کورتە
وتارێکی خاتو لیلیانە ڕێبەری پێشوی پارتی کار دەستی بە کاری خۆی کرد،
هاوکات لە پەراوێزی کۆنگرەدا هاوڕێیانی کۆمەڵە چەندین دیدار و
گفتوگۆیان ئەنجامدا لە تەک کەسایەتی هۆڵەندی وەک پرۆفیسۆر، توێژەر،
سیاسەتوان وە هەروەها میوانانی وڵاتانی تر کە بریتی بوون لە سەفیر،
رێبەر و نۆێنەرانی ئینترناسیوناڵی پاڕتە سۆسیالدێموکڕاتەکان لە وڵاتانی
جۆراوجۆر، هەروەها لەم دیدارانەدا بڕیاری چاوپێکەوتن و هاوکاری لە
داهاتودا درا.
شایانی باسە پاش کۆنگرە لە لایەن کۆمەڵەوە پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی
هانس سپێكمان رێبەری نوێی پارتی کار، وە هەر وەها خاتۆ کریستن مەیەر
بەرپرسی نوێی بەشی کار‌و باری ناونەتەوەی لە پارتی کار، کرا.
 
سه‌ر له به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی ژانویه کاتژمێر ١٠:٣٠ له
لایه‌ن به‌ڕیز هانس فان ههینینگن سکرتێری پارتی سۆسیالیست وه
هه‌روه‌ها رێزدار هاری فان بۆمڵ وته‌بێژی کاروباری نێونه‌ته‌وه‌یی
پاڕته‌که‌ی له پاڕڵمان، له بینای پاڕڵمانی هۆڵه‌ند پێشوازی له
سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه کرا، له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا پاش باسێک له
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌ت کوردستان، بارودۆخی رووخاوی ناو
ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران تاووتوی کرا، دواتر پاش کۆمه‌ڵیک
باس و لێدوانی تر، جه‌خت کرایه سه‌ر ئه‌وه که هاوکاریی زیاتری دوو
له‌یه‌ن بخرێته هه‌نگاوی کرده‌وه.
 
رۆژی سێ شه‌ممه ٢٤ی ژانویه سکرتێری کۆمه‌ڵه کاک عه‌بدوڵا موهته‌دی
له گه‌ڵ رێبه‌ری حیزبی سه‌وز به‌ڕێز هێنک نهیهۆف له پاڕڵمان کۆ
بونه‌وه له‌م دیداره دا پاش کۆمه‌ڵێک باس و گوفتوگۆ له سه‌ر ئێران و
کوردستان، جه‌خت له سه‌ر هاوکاریی زیاتر له نێوان هه‌ردوو لا دا کرا.
 
جیا له ئه‌م چاوپێکه‌وتنانه که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێ کراوه
چه‌ندین دانیشتنیتریش به‌ڕێوه چوون که هه‌ر کامه و خاوه‌ن
ده‌ستکه‌وتی باش بوه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی بزووتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا.
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران،
کۆمیته‌ی هۆڵه‌ند
٢٧ی ژانویه‌ی ٢٠١٢
|