كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
کۆمیته‌ی هۆله‌ند

Komala Party- Iranian Kurdistan
Committe in Holand

  

کۆبونەوەی کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە هۆڵەند

 

رۆژی یەکشەممە ۵ی مانگی فێبرواری کۆمیتەی هێزە سیاسییەکانی کوردستان لە وڵاتی هۆڵەند لە شاری دێلفت کۆبوونەوەی خۆیان پێک هێنا، لەم کۆبوونەوەیە دا کە نوێنەری حیزبەکان لە چوار بەشی کوردستان بەشدار ببون، چەندین بابەتی گرینگ هاتنە بەر باس و لێداوان.

تەوەرەی گرینگی کۆبوونەوەکە هەڵسەنگاندنی بارودۆخی سیاسی سوریە بە گشتی و کێشەی کورد بە تایبەتی بوو، کە بەشدار بوان بە وردی را و بۆچونی خۆیانیان لە سەر بابەتەکە بە تێر و تەسەلی باس‌ کرد پاشان هەرکام لە نوێنەران هەڵوێست و پێشنیاری خۆیان خستە بەر دەم کۆبونەوە. هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستای کۆمیتەی هاوکاری تەوەرەیەکی تری باسەکان بوو کە کەم و کورتییەکان نیشانکران و بڕیاراتی پێویست بۆ نە هێشتنی ئەو کەم و کورتیانە پەسەند کران، کۆبونەوە لە کەش و هەوایەکی دۆستانەدا کۆتایی بە دانیشتنەکە هێنا. لە کۆبوونەوەی ناوبراودا، لە لایەن کۆمەڵەوە هاوڕێ ئازاد حەقیقی بەشدار بوو.

شایانی باسەکۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە هۆڵەند کە زۆرینەی حیزبە سیاییەکانی هەر چوارپارچەی کوردستانی لە خۆ گرتوە چەندین ساڵە تێدەکۆشێ لە بەرامبەر کێشەی کورد خاوەن چالاکی هاودەنگ و یەک هەڵوێست بێت.

 

 

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی هۆڵەند

 

٦ی فێبرواری ٢٠١٢

Web: www.komala.org
E-mail:komala.holland@gmail.com
Tel:0031 685 511 441

© Komala 2011