|
به‌شداری کۆمه‌ڵه له کۆنگره‌ی حیزبی چه‌پی
سۆسیالیستی نۆروێژدا،
له ڕۆژه‌کانی 31 مانگی مارس تا 3 ئاپریلی 2005 حیزبی جه‌پی سۆسیالیستی نۆروێژ(SV) کۆنگره‌ی
ئاسایی خۆی له شاری کریستیانساند به‌ڕێوه برد. ئه‌وان بۆ کۆنگره‌ی خۆیان ژماره‌یه‌کیان
له نوێنه‌رانی رێکخراوه سیاسیه‌کانی نۆروێژی و هه‌روه‌ها ده‌ره‌وه‌ی نۆروێژ
بانگێشتن کردبو.
حیزبی جه‌پی سۆسیالیستی نۆروێژ (SV)
ئێستا وه‌ک حیزبی ئۆپۆزیسیۆن 23 نوێنه‌ری له پارلمانی نۆروێژدا هه‌یه، به‌ڵام
خؤیان سازداوه که له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و‌ساڵدا که له مانگی سێپتامبردا به‌ڕێوه ده‌چێ
چالاک بن و به سازان له‌گه‌ڵ سۆسیال دێمۆکراته‌کان ده‌وڵه‌ت پێک بێنن. له‌و کۆنگره‌یه‌دا
گه‌لێک قه‌رارو بڕیاریان په‌سند کرد که به زۆری له بواری بردنه سه‌ری ریفاهی خه‌ڵکی
نۆروێژ و به تایبه‌تی کریکاران‌و خه‌ڵکی که‌م داهاتدا بو.هه‌روه‌ها زۆریان جه‌خت له
سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژنان و منداڵان و په‌نابه‌ران کرد.
له بواری سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه‌دا بڕیارنامه‌یه‌ک له پشتیوانی له مه‌سه‌له‌ی کورد له هه‌ر چوارپارچه‌ی
کوردستاندا و بڕیارنامه‌یه‌کیشیان له مه‌حکوم کردنی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا په‌سند
کرد.
هاوڕێ خالدی سیاده‌ت له لایه‌ن کۆمه‌ڵه وه له‌و کۆنگره‌یه‌دا
به‌شداری کرد و وتارێکی پێشکه‌ش به کۆنگره
کرد که له لایه‌ن به‌شداربوانی کۆنگره‌که‌وه زۆر به گه‌رمی پێشوازی لێ‌کرا. ده‌قی
وتاره‌که‌ی هاوڕێ خالد له پاشکۆی ئه‌م ڕاپۆرته‌دا ده‌بینن.
2005-04-04
وتاره‌كه‌ی هاۆرێ خالیدی سیاده‌ت
|