|
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه:
سه‌ركوتی گه‌لی عه‌ره‌بی ئه‌هواز مه‌حكوم ده‌كه‌ین
به‌دوای ئاشكرا
بوونی نامه‌یه‌كی نهێنی له لایه‌ن ئه‌بته‌حی راوێژكاری سه‌ركۆماری
ئیسلامی ئێران، محه‌ممه‌د خاته‌می، بۆ كه‌م‌كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی
دانیشتووانی عه‌ره‌بی خوزستان، دوێنێ هه‌ینی خه‌ڵكی ئه‌هواز ده‌ستیان
دایه ناڕه‌زایی ده‌ربڕین. هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌و په‌ڕی
دڵ‌ڕه‌قی‌و بێ‌به‌زه‌ییانه ناڕه‌زایی‌و خۆپیشاندانی خه‌ڵكیان سه‌ركوت
كردووه‌و به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان ژماره‌یه‌ك كوژراون‌و بریندار
بوون‌و به ده‌یان كه‌سیش گیراون‌و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین‌و خۆپیشاندانی
خه‌ڵك تا به ئه‌مڕۆ شه‌ممه درێژه‌ی هه‌بووه.
سته‌م لێكردن‌و
حاشاكردن له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، نه‌ته‌وه‌كانی دانیشتووی ئێران
یه‌كێك له سیاسه‌ته هه‌میشه‌ییه‌كانی كۆماری ئێسلامی بووه‌و هه‌یه.
ئه‌م رژیمه تاكوو ئێستا سه‌ركوتگه‌رو بكوژی خه‌ڵكی كورستان، بلوچستان،
عه‌ره‌بی ئه‌هواز و...هتد بووه.
ئێمه له لایه‌ن خۆمان‌و
خه‌ڵكی سته‌م‌لێكراوی كوردستانه‌وه پشتیوانی خۆمان له برایانی عه‌ره‌بی
خۆمان له خوزستان‌و ئه‌هواز ده‌رده‌بڕین‌و پشتیوانی له
داخوازییه‌كانیان ده‌كه‌ین. له هه‌مان كاتدا سه‌ركوت‌و كوشتاری خه‌ڵك
له ئه‌هواز مه‌حكوم ده‌كه‌ین‌و دڵنیاین كه رژیمی ئیسلامی جگه له
ریسوایی‌و بێ‌ئابڕوویی هیچی‌تری له‌م وه‌حشیگه‌رییه ده‌ست ناكه‌وێ.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
16.4.2005
27.1.1384
|