|
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه:
با له خه‌باتی كرێكاران بۆ زیادكردنی هه‌قده‌سته‌كانیان پشتیوانی
بكه‌ین
ماوه‌یه‌كه كرێكاران له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران
ده‌ستیان داوه‌ته ناڕه‌زاییه‌كی به‌رین له دژی بڕیاری شوورای باڵای كار
ده‌رباره‌ی دیاری كردنی لانیكهمی ههقدهستهكان. ئه‌م
ناڕهزاییهتیانه له هه‌ندێ شوێندا كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی
لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت رێكخراو‌و ناوه‌نده كرێكارییه
ده‌وڵه‌تییه‌كانیش دژی بڕیاری لانیكهمی ههقدهستهكان
وه‌ستاونه‌ته‌وه.
به پێی بڕیاره
پێشووه‌كان له نێوان دهوڵهتو نوێنه‌رانی كرێكاراندا وایان دانابوو
كه له ماوه‌یه‌كی چوارساڵیدا ئاستی لانیكهمی ههقدهستهكان
بگه‌ڕێته‌وه ئاستی ساڵی
[1358]
واته بیست‌و شه‌ش ساڵ له‌وه‌پێش. لانیكهمی ههقدهستهكان بۆ ئه‌مساڵ
له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه [122] هه‌زار تمه‌ن دانراوه. كرێكاران به
به‌راورد كردنی پێداویستی ژیان‌و چوونه سه‌رێی ئاستی ژیان له‌چاو
بیست‌و شه‌ش ساڵ له‌وه‌پێش خوازیاری لانیكهمی هه‌قده‌ستی [200]
هه‌زار تمه‌ن بوون له ساڵێكدا. له راستیدا ده‌وڵه‌ت، هه‌م
رێككه‌وتنه پێشووه‌كه‌ی شكاندووه‌و هه‌م لانیكهمی هه‌قده‌سته‌كانی
له سه‌دا چل كه‌متر داناوه. ئه‌م بڕیاره‌ی رژیم كهتمانو ملهوڕییهكی
ئاشكرایه له دژی كرێكاران‌و گوشارێكی تاقهتپڕۆكێنه له سه‌ر ژیانی
ئه‌وان.
داخوازی ئێستای كرێكاران‌و ناڕه‌زاییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌یان له
لایه‌ن گشت كرێكارانی ئێران‌و رێكخراو‌و ناوه‌نده كرێكارییه‌كانی سه‌ر
به ده‌وڵه‌تیشه‌وه پشتگیری لێوه ده‌كرێ. به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی
كه دوایین دانوستانی نێوان نوێنه‌رانی كرێكاران‌و ده‌وڵه‌ت شكستی
هێناوه‌و ده‌وڵه‌تیش پێ له سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی خۆی داده‌گرێ، گومانی
تێدا نییه كه له داهاتوودا ئێمه به‌رین بوونه‌وه‌و په‌ره‌ی
ناڕهزاییو خه‌باتی كرێكاران بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانیان
ده‌بینین.
ئێمه پشتگیری‌و پشتیوانی خۆمان له داخوازی‌و خه‌باتی كرێكاران
دهردهبڕینو داوا له تێكۆشه‌ران‌و هاوڕێیانی خۆمان ده‌كه‌ین له هه‌ر
كوێیه‌ك كه هه‌ن به‌شداری ئاكسیۆنه‌كانی پشتیوانی له كرێكارانی ئێران
بكه‌ن.
داوا له كرێكارانی كوردستانیش ئه‌كه‌ین كه به
جیددیه‌ته‌وه پشتی هاوه‌ڵه‌كانی خۆیان له سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا بگرن‌و
چالاكانه به‌شداریی خه‌بات بۆ زیادكردنی ئاستی ههقدهستهكان بكه‌ن.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
13.4.2005
24.1.1384
|