|
ڕاگه‌یاندنی
سکرتاریه‌تی کۆمه‌ڵه
لاوێکی مهابادی، حوکمی ئیعدامی بۆ ده‌رکرا
شاری مهاباد جارێکی دیکه بوو به مه‌یدانی ناڕه‌زایه‌تی
ده‌ربڕینی جه‌ماوه‌ر
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، شاری مهاباد جارێکی دیکه بوو به مه‌یدانی
ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی جه‌ماوه‌ری تێکۆشه‌ر و ئازادیخواز له دژی سه‌رکوتگه‌ریی
هێزه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ری کۆماری ئیسلامی. خه‌ڵک و به تایبه‌ت لاوانی شار،
کاتێک ڕژانه شه‌قامه‌کان که ئاگادار بوون لاوێکی تێکۆشه‌ری شاره‌که، مسته‌فای
ڕه‌سووڵ نیا، له دادگای ڕژیمی ئیسلامی‌دا حوکمی ئیعدامی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
مسته‌فای ڕه‌سووڵ نیا، که له هه‌ستانی جه‌ماوه‌ریی هاوینی ئه‌مساڵدا گیرابوو،
تاوانی کوشتنی ئه‌فسه‌رێکی ڕژیمی دراوه‌ته پاڵ و، به‌م بیانووه له دادگایه‌کدا
که ده‌رفه‌تی هیچ دیفاعێکی به‌و لاوه ئه‌سیرکراوه نه‌دا، حوکمی له‌سێداره‌دانی
بۆ بڕایه‌وه.
ئه‌و حوکمه، ته‌نیا هه‌ڕه‌شه له گیانی لاوێکی تێکۆشه‌ر
نییه، به‌ڵکوو له ڕاستیدا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌ره له ئازادی و خه‌باتی
سه‌ربه‌رزانه‌ی خه‌ڵکی شاره‌که و هه‌موو ئه‌و جه‌ماوه‌ره به‌رینه‌ی هه‌ستانی
شکۆداری هاوینی ئه‌مساڵیان له کوردستان خوڵقاند. ڕژیم به ته‌مایه به جینایه‌تی
له‌م چه‌شنه، شه‌قامه‌کانی تێکۆشان و مه‌یدانه‌کانی ده‌نگ هه‌ڵبڕین له جه‌ماوه‌ر
بکاته جێگایه‌کی پڕمه‌ترسی و کوردستان بکاته مه‌ڵبه‌ندێکی ئارام بۆ ده‌سه‌ڵاتی
سه‌رکوتگه‌رانه‌ی خۆی. ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، که له دژی ویست و داوای جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵکی کوردستان، له جیاتی سزادانی قاتڵانی شوانه‌ی سه‌ید قادر، حوکمی ئیعدامی به‌سه‌ر
لاوێکی دیکه‌ی شاری مهاباد دا سه‌پاند، نیشانی دا که هه‌موو ده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵاتی،
هه‌مان ڕه‌فتار به‌رانبه‌ر به خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن که شکه‌نجه‌گه‌ران و
بکوژانی له گه‌ڵ شوانه‌ی سه‌ید قادر کردیان.
ئێمه داوا له هه‌موو ئازادیخوازان، لایه‌نگرانی مافی
مرۆڤ و کۆڕوکۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌ین هه‌وڵ و توانای خۆیان بخه‌نه کار بۆ ئه‌وه‌ی
گیانی مسته‌فای ڕه‌سووڵ نیا له مه‌رگ ڕزگار بکه‌ن و ئه‌و لاوه ئه‌سیرکراوه له
چنگ شکه‌نجه‌گه‌ران و بکوژان ده‌ربێننه‌وه.
سکرتاریه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستانی ئێران
25ی ئۆکتۆبری 2005
|