|
راگه‌یاندنی ژماره3سکرتاریه‌تی کۆمه‌ڵه‌سه‌باره‌ت به :
ئیعترازی خه‌لکی شاری مه‌هاباد به کرده‌وه‌کانی هێزه ئینتزامیه‌کان
له‌و شاره
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که ئه‌مرۆ له شاری مه‌هاباد
به ده‌ستمان گه‌یشتووه، تا سه‌عاتی 10ی
سه‌رله به‌یانی ئه‌مرۆ زۆربه‌ی دوکانه‌کانی شار داخرابوو. داخرانی دوکانه‌کانی
شار به نیشانه‌ی ئیعترازی خه‌ڵکی خه‌باتکاری شاری مه‌هاباد به کرده‌وه جینایه‌تکارانه‌کانی
رژیمی کۆماری ئیسلامی له شاری مه‌هابادو به تایبه‌ت کۆژرانی شێرکۆ ی ئه‌مینی یه
. دوکانه‌کانی شار به تایبه‌ت له شه‌قامی شاپوور، چوارێی مه‌وله‌وی، گه‌ڕه‌کی
شایگان‌و مه‌یدانی ئیستقلال به ته‌واوی داخراون. مه‌ئموره‌کانی (هێزه)
ئینتزامییه‌کان له ده‌سته‌ی چوار پێنج نه‌فه‌ریدا له نێو شاردا خه‌ریکی گه‌شت
دانن و له بڕێک له مه‌یدان‌و شوێنه گشتییه‌کاندا سه‌قامگیربوون.
شایانی باسه رژیمی کۆماری ئیسلامی پاش ته‌حویل دانهوهیتهرمی
شه‌هید شێرکۆ ئه‌مینی به بنه ماڵه‌که‌ی
له‌ترسی تووڕه‌یی و بێزاری خه‌ڵک
هه‌ر ئه‌و شه‌وه به هێزێکی نزیک 200 که‌سی له مه‌ئمووره‌کانی رژیم و نزیکه‌ی ده تا دوازده که‌س له بنه‌ماڵه‌ی
شه‌هید شێرکۆ، ته‌رمه‌که‌یان به‌ره‌و گۆرستان به‌ڕێ کردوو تا ناشتنی ته‌رمه‌که خه‌ریکی
نگابانی‌و پارێزگاری کردن بوون. رۆژی دوایی مراسمی پرسه و سه‌رخۆشی شه‌هید شێرکۆ
له مزگه‌وتی سه‌ید نیزام به‌رێوه ده‌چێت که ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵکی شاری مه‌هاباد
تێیدا به‌شداری ده‌که‌ن و هاوده‌ردی خۆیان بۆ بنه‌ماڵه‌ی گیان به‌خت کردوو ده‌ر ده‌برن.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه کۆمه‌ڵه جارێکی دیکه سه‌ر خۆشی
خۆی به بنه‌ماله‌ی شه‌هید شێرکۆ راده‌گه‌یه‌نێت و به‌لێن ده‌دات که قایمترو خۆڕاگرانه‌تر
له جاران درێژه به خه‌بات دژی جینایه‌ته‌کانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ده‌دات.
شێرکۆ که تا دوێنێ یه‌کێک له لاوانی خه‌باتکار و به هه‌ستی مه‌هاباد بوو، ئه‌مرۆ
رۆله‌ی خۆشه‌ویستی گه‌لی کۆرده. به پێی ئه‌و ده‌نگۆیانه له نێو شاردا ده‌نگی
داوه‌ته‌وه، گوایا خه‌ڵکی خه‌باتکاری شاری مه‌هاباد به نیشانه‌ی هاوده‌ردی له
گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدو به ئیعتراز به جینایه‌ت وسه‌رکۆتگه‌رییه‌کانی رژیمی
کۆماری ئیسلامی بڕیاره رۆژی شه‌ممه واته دووسبه‌ی، دوکان و بازاره‌کانی شار به گشتی دابخه‌ن.
سکرتاریه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستانی ئیران
2005/11/24
1384/9/3
|