|
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه ده‌رباره‌ی:
چاوپێكه‌وتنی هه‌یئه‌تی رێبه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی حیزبی
شیوعی كوردستان
رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 16ی ژانویه‌ی 2005 هه‌یئه‌تێكی
رێبه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه كه پێكهاتبوو له هاوڕێیان عه‌بدوڵڵا موهته‌دی سكرتێری گشتیی
كۆمه‌ڵه، عومه‌ر ئیلخانی‌زاده‌و عه‌بدوڵڵا كۆنه‌پۆشی ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی‌و
عه‌بدوڵڵا عه‌زیمی ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی‌و نه‌ویدی مێهرئاوه‌ر جێگری كومیته‌ی
ناوه‌ندی سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی شیوعی كوردستانیان كرد له شاری
هه‌ولێر كه زۆر به گه‌رمی له لایه‌ن هه‌یئه‌تێكی سه‌ركردایه‌تی حیزبی شیوعی
كوردستان‌ه‌وه پێشوازییان لێكرا كه پێكهاتبوون له به‌ڕێزان:
كه‌مال شاكر سكرتێری كومیته‌ی ناوه‌ندی و به‌ڕێزان حه‌یده‌ر
شێخ عه‌لی مامۆستا ره‌وه‌ند سوبحی مه‌هدی ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی‌و به‌ڕێزان
مامۆستا قادر، كاك سرور و ئه‌حمه‌د شیروانی ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی، كاك ئه‌بوو
دڵشاد ئه‌ندامی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ناوه‌ندی.
پێیویسته بگوترێ كه سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا مامۆستا كه‌ریم
ئه‌حمه‌د سكرتێری پێشووی كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی شیوعی كوردستان به‌شدار بوو.
له‌م دانیشتنه‌دا كه نزیكه‌ی 3 سه‌عاتی خایاند، به
تێروته‌سه‌لی له سه‌ر هه‌ل‌ومه‌رجی ئێستای كوردستان‌و عێراق‌و ناوچه‌كه قسه‌وباس
كرا‌و به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی عێراق قسه‌وباس‌و
ئاڵ‌وگۆڕی بیروڕا كرا.
له ته‌وه‌رێكی‌تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له سه‌ر پێوه‌ندی
دوو لایه‌نه‌ی حیزبی شیوعی كوردستان‌و كۆمه‌ڵه قسه كرا‌و هه‌رتك لا له سه‌ر
پێویستی به‌رده‌وام‌بوونی ئه‌م چاوپێكه‌وتن‌و دانیشتنانه پێداگرییان كرد.
هه‌یئه‌تی رێبه‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵه پاش ئه‌م چاوپێكه‌وتنه
له كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی زۆر گه‌رم‌و دۆستانه‌دا له لایه‌ن هه‌یئه‌تی حیزبی شیوعی
كوردستان‌ه‌وه به‌ڕێ‌كرا.
سكرتاریه‌تی
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
17ی ژانویه‌ی
2005
28ی به‌فرانباری
1383
|